لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف-

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 26ی تەمموز لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

كاور:
بیرکردنەوەت بەشێوەیەکی قوڵ و گونجاو، رێگایەکی باشە بۆ ئەوەی بڕیاری دروست بدەیت، بەدوای خۆشەویستیدا دەگەڕێیت لەم ماوەیەدا، بەڵام دۆزینەوەی کەسێکی گونجاو پێویستی بە کات هەیە، گرنگە بایەخ بە جوڵە و رۆیشتن بدەیت، لەپێناو پاراستنی جەستەت.


گا:
کاتێکی گونجاو تەرخان بکە، بۆ ئەوەی بە رێگایەکی دروستدا بەرەو سەرکەوتن هەنگاو بنێیت، گرنگە لەگەڵ خۆشەویستەکەت گۆڕانکاری بکەیت و بڕۆیتەدەرەوە، بۆ ئەوەی لە رۆتین دوربکەویتەوە کەمێک، بایەخ بە تەندروستی دەرونیت بدە و کەمێک بحەوێرەوە.

دوانە:
چانسی باش هەیە بۆ ئەوەی تواناکانت دەربخەیت و سەرکەویت، هەمیشە نهێنیە سۆزداریەکانت بپارێزە و رێگامەدە کەسانی دیکە قسەی تێدابکەن، وازبهێنە لە هەر هۆکارێک کە توڕەت دەکات.

قرژاڵ:
هەمیشە ترس هەبێت لەو هاوپیشەکانت و متمانە بە هەموویان مەکە، هەوڵبدە کەسایەتی خۆت نیشانی خۆشەویستەکەت بدەیت بە رەفتارە جوانەکانت، ئاگاداربە دانیشتنی زۆر زیانی هەیە.

شێر:
داوای هاوکاریکردن هەندێک کات پێویستە، بۆ ئەوەی هەنگاوی زیاتر بنێیت، هەمیشە بە نەرمونیانی لەروی کۆمەڵایەتیەوە رەفتاربکە، گرنگە هاوسەنگی لەنێوان تەندروستی جەستە و دەرونت بپارێزیت.

فەریک:
هەرگیز لە کارێکدا سەرکەتو نابیت ئەگەر خۆشتنەوێت، چونکە دەرونت ماندو دەکات، باشترە هێندە پشت بە قسەی چواردەورەکەت نەبەستیت لە پەیوەندی سۆزداریدا، راهێنانی وەرزشی گرنگە بۆ ئەوەی دەرونت ئارام بێتەوە.

تەرازو:
هەوڵبدە رێککەوتن لەگەڵ هاوپیشەکانت ئەنجام بدەیت و کەشێکی ئارام سازبکەیت، هێندە گفتوگۆی توند لەسەر بابەتی بێ بەها لەگەڵ خۆشەویستەکەت مەکە، چونکە کاریگەری نەرێنی هەیە، زیاتر بایەخ بە تەندروستیت بدە، هەمیشە وەرزش لەبیربێت.

دوپشک:
راستگۆیانە لەگەڵ بەرپرسانی کارەکەت دەربارەی کێشەکان بدوێ، بۆ ئەوەی رون بێت، پەیوەندی سۆزداریت جێگیر نییە، دورکەوتنەوە بۆ ماوەیەکی کاتی باشترە، گرنگی بە سیستمی خۆراکی تەندروست بدە.

کەوان:
پێویست بە رێکخستن و کاری باش هەیە بۆ ئەوەی ئەرکەکانت لەکاتی خۆیدا تەواوبکەیت، پەیوەندی سۆزداریت پێویستی بە کات هەیە بۆ ئەوەی زیاتر ئاشنابن بەیەکدی، کارکردن کۆتایی نایەت هەوڵبدە بحەوێرەوە.

گیسک:
باشترە ئەمڕۆ تەواوی ئەرکەکانت تەواوبکەیت، بۆ ئەوەی ئەو ماندوبونە کۆتایی بێت و کەمێک بحەوێیتەوە، پەیوەندیت لەگەڵ هاوبەشی ژیانت باش نییە، بەڵام دەبێت بەهێزبیت، وەرزشکردن باشترین یارمەتیدەری تەندروستیە.

سەتڵ:
رەنگە روبەروی هەندێک کێشە ببیتەوە، بەڵام گرنگە زۆر لەسەرخۆبیت، باشترە بەشێوەیەکی دیبلۆماسی پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکانت بەرەوپێش بەریت، لە ئێستادا بەهێزیت و مەعناویات بەرزە، بەڵام دڵەڕاوکێ کەمێک ماندوت دەکات.

نەھەنگ:
‎دواخستنی کار و ئەرکەکانت باش نییە و لە کۆتایدا زیانت پێدەگەیەنێت، پەیوەندی سۆزداریت کەمێک ئاڵۆزە، بەڵام چارەسەردەبێت، ئاگاداری خواردنی چەوربە، پارێزگاری لە تەندروستیت بکە.

ئه‌م بابه‌ته 31155 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP