بە وێنە؛ ریهانا هاوشێوەکەی خۆی بڵاوکردەوە

خەندان لایف-

خانمە هونەرمەند و بازرگانی بریتانی "ریهانا" وێنەی منداڵێکی هاوشیوەی خۆی بڵاوکردەوە.

ماوەی چەند رۆژێکە وێنەی کچە ئەکتەر و مۆدێلێکی حەوت ساڵان بە ناوی "ئالائـ سکای" لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە شێوەیەکی بەرچاو بڵاوبۆوە و بە هاوشێوەی خانمە گۆرانیبێژ "ریهانا"ی دادەنێن.

ریهانا لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەی ئالائی بڵاوکردەوەو دەڵێت "بە بینینی وێنەکە مۆبایلەکەم فڕێدا، چۆن شتی وا دەبێت؟"، بەشێک لە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی جیهان بە کۆمێنت سەرسامی خۆیان دەربری، و بە هاوشێوەی ریهانا وەسفیان دەکرد.

ریهانا لە ساڵی 1988  لە شاری لەندەن لە بریتانیا لەدایک بووە، لە ساڵی 2003 دەستی بە گۆرانی وتن کرد، دو ساڵ دواتر یەکەمین ئەلبومی بڵاوکردەوە و سەرکەوتنێکی گەورەی  بەدەستهێنا، یەکێکە لە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکان، خاوەنی هەوادارێکی زۆرە لەسەرتاسەری جیهاندا.

ئه‌م بابه‌ته 20907 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP