نەخۆشی رەقبونی ماسولکەکان و نیشانەکانی

خەندان لایف- چاوان ستار

نەخۆشی ڕەقبونی ماسولکەکان (ALS) بە گرژبون و لاواز بونی ماسولکەکانی لەش یاخود دروستبونی گرفتی قسەکردن و لە کۆتاییشدا کۆنترۆڵی ئەو ماسولکانە دەکات کە پێویستن بۆ قسەکردن، نان خواردن و هەناسەدان.
دکتۆرێکی پڕۆفیسۆری تورک بە ناوی "عەلی کەمال ئەردەم ئۆغڵو" پسپۆڕی نەخۆشیەکانی مێشک و دەمار، باسی هۆکار و نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە دەکات و دەڵێت "نەخۆشیەکە کاریگەریەکی خراپی لەسەر دەمارەکان هەیە و دەکرێت ببێتە هۆی کەم ئەندام بوونی نەخۆشەکە".

نیشانە سەرەتاییەکانی ئەم نەخۆشیە بریتین لە
یەکەم: دروستبوونی گرفت (ناڕەحەتی)  لە رۆشتن و چالاکیەکانی ڕۆژانە.
دوەم: رەتدان و کەوتن.
سێیەم: لاواز بونی دەست و پێیەکان.
چوارەم: کەم و کوڕی قسەکردن.
پێنجەم: گرفتی خواردن قوتدان.
شەشەم: گرفتی وەستان بە رێکی.


هۆکارەکانی نەخۆشیەکە چین؟
% 5 بۆ 10 ی حاڵەتی توشبون بە نەخۆشیەکە بۆ ماوەییە و جگە لەمەش تا ئێستا بە تەواوی دیار نیە هۆکاری حاڵەتەکانی تر چیە. 
بە پێی لێکۆڵینەوەکان ئەگەری هەیە ئەم خاڵانە چەند هۆکارێکی تری نەخۆشیەکە بێت.
یەکەم: گۆڕانی ڕیزبەندی جیناتەکان.
دوەم: نا هاوسەنگی کیمیایی، لە توشبوانی ئەم نەخۆشیەدا رێژەی مادەی گلوتامات کە زیاتر لە دەوری دەمارە خانەکاندا کۆدەبێتەوە. 
سێیەم: بە هەڵە بەکارهێنانی پرۆتینەکان کە ئەکرێت لە دەمارە خانەکاندا کۆببێتەوە و کاریگەریی خراپی لەسەر خانەکان هەبێت. 


مەترسیەکانی نەخۆشیەکە چین:
یەکەم: بۆ ماوەیی
بەو پێیەی نەخۆشیەکە بۆماوەییە، ئەگەری توشبونی منداڵەکانی توشبوانی ئەم نەخۆشیە %50 یە. 
دوەم: تەمەن
نەخۆشیەکە لەگەڵ زیادبونی تەمەن مەترسیەکانی زیاتر دەبێت و تەمەنی توشبوان زیاتر لە نێوان 40-60 دایە.
سێیەم: رەگەز

پێش تەمەنی 65 ساڵی پیاوان زیاتر لە ژنان توشی ئەم نەخۆشیە دەبن.
چوارەم: جگەرە کێشان
تەنها ئەگەری مەترسی دەوروبەر بۆ توشبوانی ئەم نەخۆشیە جگەرە کێشانە. ئەمەش زیاتر مەترسی لەسەر ئافرەتان هەیە لە تەمەنی نائومێدیاندا. 

 

ئه‌م بابه‌ته 12244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP