شێوازی دروستکردنی زنود ست


خەندان لایف

پێداویستیەکان:
نانی پاقلاوە
سێ كوپ خامە
زەیت بۆ سوركردنەوەی ئەم شیرینیە
فستق و گوڵاو

پێکهاتەکانی ئامادەكردنی شیلە:
كوپ و نیوێك شەكر
كوپ و نیوێك ئاو
یەك كەوچكی گەورە ئاوی لیمۆ
كەوچكێكی گەورە گوڵاو

شێوازی ئامادەکردنی:
- هەویری پاقلاوەكە بەدرێژی 10 سانتیم و پانی 8 سانتیم دابنێ و خامەكە بخەرە ناوی لولی بكە.
- دواتر هەریەك لە هەویرە لولكراوەكان لە رۆندا سور بكەرەوە.
- ئەو شیلەیەی بۆت ئامادەكردوە بیكە بەسەریدا.
- دەتوانیت فستق بۆ جوانكاری بەكاربهێنیت یان هەر پێکهاتەیەک کە خۆت ئارەزو بکەیت.

ئه‌م بابه‌ته 13280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP