بە چ شێوازێک باینجان مرۆڤ لە جەڵتە دەپارێزێت


خەندان لایف

باینجان یەكێكە لەبڵاوترین سەوزەكانی جیهان، كە چەندین بەكارهێنان و شێوازێكی جیاوازی ئامادەكردنی هەیە و بەپێی ئەنجامی توێژینەوە پزیشكییەكانیش خواردنی ئەو سەوزەیە چەندین سودی بۆ تەندروستی لەش هەیە.

بەڕای چەند پسپۆڕێكی خۆراكی باینجان دەوڵەمەندە بە چەند جۆرێكی ڤیتامین بە تایبەت ڤیتامین سی، هەروەها بڕێكی زۆر لە ماددە كانزاییەكان لە پێكهاتەكەیدا هەیە ئەمانەش وایایکردوە مرۆڤ لە چەند كێشەیەكی تەندروستی بپارێزێت بە تایبەت نەخۆشی دڵ.

بەپێی ئەنجامی چەند توێژینەوەیەك دەركەوتوە، ئەو كەسانەی هەفتانە جارێك یاخود چەند جارێك باینجان دەخۆن ئەگەری توشبونیان بە جەڵتەی دڵ بەڕێژەی %25 كەمترە بەراورد بەو كەسانەی حەزیان لە خواردنی باینجان نییە یاخود كەمترین كات دەیخۆن.

ئەو كاریگەرییەی باینجان دەگەڕێتەوە بۆ بونی ماددەی "ئانتۆ سیانین" كە فشاری خوێن دادەبەزێنێت بەمەش ئەگەری توشبون بە جەڵتەی دڵ كەمدەبێتەوە.

پسپۆڕەكان داوا لە هاوڵاتیان دەكەن باینجان بەسورەكراوی نەخۆن و زیاتر بە شێوەی برژاندن ئامادەی بكەن، چونكە باینجان لەكاتی سورەوەكردندا بڕێكی زۆر چەوری هەڵدەمژێت كە زیانی بۆ لەش دەبێت و ڕێژەی كۆلیسترۆڵ بەرزدەكاتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 12646 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP