نهێنی جوانی پریانکا چۆپرا چیە

خەندان لایف

خانمە هونەرمەندی شۆخوشەنگ "پریانکا چۆپرا" زیاتر بە جوانیە سروشتیەکەی و پێستە درەوشاوەکەی ناسراوە، پریانکا ئەوەی راگەیاند کە ئەو بە تەواوەتی لە بەرهەمە کیمیاییەکان دوردەکەوێتەوە، هەوڵ دەدات ئەو بەرهەمانە بۆ روخساری بەکاربهێنێت کە بەتەواوی سروشتین، ماڵپەری fustany ئاشکرایکرد کە پریانکا ئەم پێکهاتانە بۆ روخساری بەکاردەهێنێت.

1 کەوچک ئاردی گەنم
1 کەوچک زەردەچەوە
1 کەوچک گوشراوی لیمۆ
شیری گوێزی هندی
1 كەوچک ئاوی گوڵ

پریانکا هەمو پێکهاتەکان تێکەڵ دەکات و دەیدات لە روخساری بۆ ماوەی 20 خولەک دواتر بە ئاوی سارد روخساری دەشوات.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 16801 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP