هونەرمەندێکی بەناوبانگی میسر کۆچی دوایی کرد

خەندان لایف

هونەرمەندی بەناوبانگی میسر "فاروق فیشاوی" بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە، هونەرمەند و ئەکتەری ناوداری میسر "فاروق فیشاوی" لە نەخۆشخانەی "ئیبن سینا" دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە لە تەمەنی 67 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
  Image result for public speaking
پێشتر لە کۆتایی ساڵی رابردو لە فیستیڤاڵی هونەری ئەسکەندەریە ئاشکرای کرد کە توشی شێرپەنجەی ئێسک بوە و لە میسر چارەسەر بۆ نەخۆشیەکەی وەردەگرێت.

فاروق فیشاوی لە 5ی شوباتی ساڵی 1952 لە شاری مەنۆفیەی میسر لەدایک بوە، زیاتر لە 45 ساڵە لە بواری نواندن کاریکردوە، یەکێکە لە ئەکتەرە دیارەکانی بواری نواندن، لە دەیان فیلم و شانۆ و دراما بەشداری کردوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 18811 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP