مۆرگان هێرش دەكاتە سەر كریستیانۆ

خەندان لایف

 

ئەلێكس مۆرگانی خانمە یاریزانی تۆپی پێی ئەمریكا هێرش دەكاتە سەر كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و بە كەسێكی گەندەڵ  لە بوای وەرزشی و دەرەوەی یاریگاكان ناوی دەبات.

رۆناڵدۆ تۆمەتبار بو بەوەی كە گوایە دەستدرێژی سێكسی كردۆتەسەر كاترین مایۆرگای خانمە نمایشكاری ئەمریكی، بەڵام دادگا بێ تاوانی رۆناڵدۆی راگەیاندو ئاشكرایان كرد ئەو خانمە بەڵگەی پێویستی پێشكەشی دادگا نەكردوە بۆ سەلماندنی تاوانەكەی رۆناڵدۆ.

دوای ئەو بڕیارەی دادگا، ئەلێكس مۆرگانی یاریزانی هەڵبژاردەی خانمانی ئەمریكا و پاڵەوانی مۆندیالی خانمان تویتێكی كردوەو نوسیویەتی.. رۆناڵدۆ سیمبولی گەندەڵی وەرزشییە.

ئەو یاریزانە ئاماژەی بەوەش داوە كە رۆناڵدۆ تا ئێستا چەندین جار دەستدرێژی سێكسی كردۆتە سەر خانمان و بە بێ سزا لێی دەرچوە، لەگەڵ ئەمانەشدا ئەو خانمە رەخنەی توندی ئاراستەی كاربەدەستانی یۆڤانتۆس كردوە، بەوەی پشتگیری لەو یاریزانە دەكەن و بەردەوام وەك یاریزانێكی پیشەگەر ستایشی دەكەن، بەڵام باسی رەفتارەكانی ناكەن لە دەرەوەی یاریگە.

ئه‌م بابه‌ته 6762 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP