وەرزش کردن بەم شێوەیە مەترسی بۆ تەندروستیت دەبێت

خەندان لایف


بێگومان کاتێک دەچیت بۆ جیم دەتەوێت کێشت دابەزێنیت یاخود بۆ دروستکردنی ماسولکە دەچیت، جگە لەوەش وەرزشکردن سودێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت، بەڵام ئەگەر بە شێوەیەکی هەڵە ئەنجامی بدەیت بە پێچەوانەوە مەترسی بۆ سەر تەندروستیت دەبێت و مەبەستەکەت بەدی ناهێنیت، ماڵپەری brightside ئەو هەڵانەی بڵاوکردۆتەوە کە پێویستە لەکاتی وەرزش کردن لێی دوربکەویتەوە.

پێویستە ران و شانت بەرێکی دابنێیت بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی دروستبونی ئازاری پشت.

لە کاتی ئەنجامدانی سکوات دەبێت پشت و رانت بە گۆشەی 90 دابنێیت، چەمانەوە بۆ پێشەوە زیان بە پشت دەگەیەنێت.

ئەگەر بە شێوەیەکی رێک نەوەستیت ئەوا وەرزشەکەت بێ سود دەبێت.


لە کاتی سکوات پێ و ئەژنۆ و شانت دەبێت لە ئاستی یەک دابنێیت، بە هیچ شێوەیەک سەرت بۆ خوارەوە مەچەمێنەرەوە.


لە کاتی هەڵگرتنی قورسایی لە پشتەوە هەمو پەنجەکانت لە یەک ئاست دابنێ.

لە کاتی کردنی سکوات و هەڵگرتنی قورسایی بە هەمان شێوە سەرت بە رێکی دابنێ.

لە کاتی هەڵگرتنی قورسایی دەست و پێیەکانت بە رێکی دابنێ بۆ ئەوەی ئازار بە شان و قاچت نەگات.

دوربون لە مێزەکەوە زیان بە ئێسکی رانت دەگەیەنێت.

هەڵگرتنی قورسایی ئەگەر لە ئاستی شانت نەبێت پەستان دەخاتە سەر ئەنیشک و شان و زیانی پێ دەگەیەنێت.

دەبێت بەم شێوەیە پێیەکانت بە رێکی دابنێیت.

لە کاتی سکوات بە یەک قاچ شانت بۆ دواوە بەرە و سەرت رێک بکە.

شانت بەم شێوەیە سەر و شانت بە رێکی دابنێ و سەرت بۆ دواوە مەبە.

هەڵگرتنی قورسایی بە لەپی دەست زیان بە جومگەکان دەگەیەنێت.

لە کاتی وەرزشکردن بەم شێوەیە بە رێکی بوەستە بۆ ئەوەی ئازار بە بەشی خوارەوەی پشتت نەگات.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 7515 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP