بۆچی پێویستە خانمانی دوگیان قۆخ بخۆن


خەندان لایف-

قۆخ بەسودە بۆ خانمانی دوگیان لەبەر پێکهاتینی لە رێژەیەکی گەورە لەڤیتامینەکانی وەکو B،C، ترشی فۆلیك، پۆتاسیۆم، زۆربەی مادە خۆراکیەکانی تر، ڤیتامینەکان و کانزاکان چەندین کاریگەری لەسەر تەندروستی خانمانی دوگیان و منداڵەکەی دروست دەکەن.

یەکەم: ڤیتامین C.
قۆخ پێکهاتوە لە رێژەیەکی به‌رچاو لەڤیتامین C، ئەم ڤیتامینە سەرەکیە بۆ گەشەی منداڵەکە بەشێوەیەکی تەندروست، گرنگە ئەم ڤیتامینە بخۆیت لەماوەی دوگیانیدا بۆ گەشەی منداڵەکەو ددان و ماسولکەکانی، هەروەها رێگری دەکات کە منداڵەکەت پێش کاتی خۆی له‌دایك ببێت.

دوەم: ترشی فۆلیك.
پێویستە بۆ گەشەی منداڵەکە کە لەسکی دایکیدایە، هەروەها منداڵەکە دەپارێزێت له‌كێشه‌ی ته‌ندروستی لەسەرەتاکانی دوگیانی دایکەکەدا.

سێیەم: پۆتاسیۆم.
قۆخ نیشانەکانی دوگیانی کەمدەکاتەوە بەهۆی پێکهاتنی لە رێژەیەك پۆتاسیۆم، ناهێڵێت هەست بەبێتاقەتی و ماندوبون بکەیت.

چوارەم: ریشاڵ.
قۆخ دورت دەخاتەوە لەکێشەی قەبزی و کێشەی کۆئەندامی هەرسکردن بەهۆی ئەو ریشاڵەی کە لەم میوەیەدا هەیە.

پێنجەم: ڤیتامین B.
ئەم ڤیتامینە نیشانەکانی دوگیانی کەمدەکاتەوە دیارترینیان هەستکردنه‌ بە رشانەو هێڵنجدانەوە.

هەندێك لەتوێژینەوەکان ئاماژه‌ بەوە دەکەن خواردنی ئەو خواردنەنانەی کە ڤیتامینەکانی وەكو A وE تێدایە هەندێك جار زیان بەتەندروستی خانمانی دوگیان دەگەیەنیت لە رێگەی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، ئامۆژگاری خانمان دەکرێت بەسەردانی پزیشك بۆ چارەسەرکردنی بەردەوام.

 

ئه‌م بابه‌ته 16776 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP