هەندێک ستایلی پۆشینی جل کە پێویستە هەمو پیاوێک بیزانێت

خەندان لایف-

لەم ساڵانەی رابردو هەندێک گۆرانکاری لە شێوازی پۆشینی جلوبەرگ و ستایلەکان کراون بە تایبەتی لە جلوبەرگی پیاواندا، ماڵپەری Brightside هەندێک ستایلی پۆشینی جلی بڵاوکردۆتەوە کە پێویست دەکات بیزانن و لە ستایلی جلوبەرگیاندا جێبەجێی بکەن بۆ ئەوەی بە شێوازێکی شیک و رێک دەربکەون.

یەکەم: ئەگەر کراست لە ژێر بلوسەوە کرد ئەوا باشترە بلوسەکە ئەستور بێت بۆ ئەوەی خەتی کراسەکە دەرنەچێتەوە.

دوەم: دور بکەوە لەو چاکەتانەی رەنگی تۆخ و نەخشدارن، ئەگەر  چاکەتەکە رەنگی تۆخبێت باشترە سادە بێت.

سێیەم: ئەو تیشێرتانە بپۆشە کە یەخە داخراون، دوربکەوە لەو تیشێرتانەی یەخە حەوتین.

چوارەم: ئەو پانتۆڵانەی لە پێ مەکە کە سترێجین ، پانتۆڵی خوار رێک گونجاوترە.

پێنجەم: لە کاتی پۆشینی جلی وەرزشی بە هەمان شێوە لە سترێج دوربکەوە.

شەشەم: لەو شۆرتانە دوربکەوە کە زیاتر شێوەی وەرزشیان هەیە.

حەوتەم: ئەو پاڵتۆیانە مەپۆشە کە فەرویان پێوەیە، پاڵتۆی سادە زیاتر گونجاوترە.

هەشتەم: لە کاتی لەبەرکردنی قات قەمسەڵەکەت مەکەرەوە و باشترە دایبخەیت.

نۆیەم: ئەو چاکەتەی دەپۆشیت باشترە سادە بێت.

دەیەم: پشتێنی سادە شیکتر دەرت دەخات.

یانزەیەم: گونجاندن دروست بکە لەنێوان پێلاو و گۆرەویەکەت.

دوانزەیەم: ئەم شێوازەی کڵاو لە حەوت ساڵی رابردو مۆدی بو، ئەو کڵاوانە لەسەر بکە کە شێوە کاسکێتیە.

سیانزەیەم: ئەگەر ئارەزوی ئیکسسوارات دەکەیت ئەوا پێویستە بە تەواوی لە ملوانکە دوربکەویتەوە، بەڵام ئاساییە مستیلە یان بازن لەدەست بکەیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 28741 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP