دڵنیا رەزازی وێنەی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە

خەندان لایف-

دڵنیا رەزازی نوێترین وێنەی خۆی لەگەڵ هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە.

خانمە گۆرانیبێژی ناسراو "دڵنیا رەزازی" نوێترین وێنەی خۆی و هاوسەرەکەی لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردەوە بەڵام روخساری منداڵەکانی شاردوەتەوە.

دڵنیا کچی هونەرمەندان ناسری ڕەزازی و مەرزییە فەریقیە لە ساڵی 1985 لە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بوە، بە ئەلبومە تەواو نەکراوەکەی دایکی دەستی بەکاری هونەری کرد، بەمەش توانی سەرکەوتنێکی بەرچاو بەدەستبهێنێت،لە ئێستادا خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 140241 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP