شێوازی دروستکردنی مرەبای گێلاس


خەندان لایف-

پێداویستیەکان:
1 کیلۆگێلاس
3 کوپ شەکر
2 کەوچک ئاوی لیمۆ
1\4  کوپێک ئاو

شێوازی ئامادەکردنی:
- هەمو کەرەستەکان دەکەیتە مەنجەڵێک بەڵام ئەبێت گێلاسەکە ناوکەکەیت دەرهێنابێت.
- لەسەر ئاگرێکی هێواش کەم کەم تێکی بدە تا شەکرەکە دەتوێتەوە.
- کە توایەوە ئیتر زۆر تێکی مەدە بۆ ئەوەی ورد نەبێت تیایدا.
- با بکوڵێ تا کەف دەکات و بەرەو خەست بونەوە دەچێت.
- دواتر ئاگرەکەی بکوژێنەرەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 6488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP