چی رودەدات ئەگەر بە خواردنی خەیارێک رۆژەکەت دەستپێبکەیت


خەندان لایف-

خەیار بە یەکێک لە خۆراکە بەسودەکان دادەنرێت بۆ جەستە، هیچ جۆرە چەوریەکی تێدا نیە، رێژەیەکی کەم لە کالۆری لە خۆدەگرێت، هەروەها رێژەیەکی زۆر لە ئاوی تێدایە، هەمو رۆژێک خواردنی خەیار چەندین سودی تەندروستی بە جەستە دەگەیەنێت، ماڵپەری hhdresearch سودەکانی دەخاتەرو.

یەکەم: رۆژانە خواردنی خەیار لە نەخۆشیەکانی وەکو شێرپەنجە، شەکرە، نەخۆشی دڵ دەتپارێزێت.

دوەم: جەستە لە وشک بونەوە دەپارێزێت، بەهۆی ئەوەی %96 خەیار لە ئاو پێکدێت، رەنگە رۆژانە بەهۆی سەرقاڵیەوە ئاوی پێویست نەخۆیتەوە، بۆیە خەیار دەتوانێت قەرەبوی بکاتەوە.

سێیەم: دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش، چونکە هیچ چەوریەکی تێدا نیەو دەوڵەمەندە بە ریشاڵ، هەروەها ڤیتامینەکانی C، K، مەگنسیۆم، پۆتاسیۆم.

چوارەم: دەبێتە هۆی دابەزینی شەکری خوێن، بۆ ئەو کەسانە بەسودە کە شکری خوێنیان بەرزە.

پێنجەم: کرداری هەرس رێکدەخات و ریخۆڵەکان لە نەخۆشی دەپارێزێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 21376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP