هۆکارەکانی توشبون بە برینی گەدە و شێوازی چارەسەرکردنی

خەندان لایف-

 

برین (قورحە) بە یەکێک لە نەخۆشییە بڵاوەکان ئەژمار دەکرێت و ژمارەیەکی زۆری خەڵک لەسەرانسەری جیهاندا بەدەستییەوە دەناڵێنن. لێرەدا گرنگترین هۆکارەکانى سەرهەڵدانی ئەو نەخۆشییە و هەروەها رێگەکانی چارەسەرکردنیتان بۆ دەخەینەڕو.

هۆکارەکانی توشبون بە برین (قورحە)ی گەدە:

 
یەکەم: هەندێک جار بەکتریا پەردەى گەدە توشی داخوران و برینداربون دەکات و دەبێتە هۆی دروستبونی برین.

دوەم: جگەرەکێشان، چونکە بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتوە جگەرەکێشانی زۆر دەبێتە هۆی دروستبونی برینی گەدە و دواتریش رێگری لە چاکبونەوەى برینەکە دەکات.

سێیەم: خواردنەوە کحولییەکان و زۆر بەکارهێنانی دەرمانە هێورکەرەوەکانی وەک ئەسپرین.

چوارەم: هەندێک جاریش هۆی توشبون بە برینی گەدە دەگەڕێتەوە بۆ هۆکارى بۆماوەیی.

پێنجەم: زیاد لەپێویست رژانی ترشەڵۆکی گەدە.

شەشەم: خواردنی خۆراکی رەق.

حەوتەم: زیادەڕۆییکردن لە خواردنی شتە تونەکانی وەک بیبەر.

هەشتەم: خواردنەوەى چا و قاوە بە سکی بەتاڵ.

نۆیەم: خواردنی خۆراک بە گەرمی.

دەیەم: زۆرخواردنەوەى خواردنەوە گازییەکان.

چۆن برینی گەدە چارەسەر دەکرێت؟

یەکەم: خۆپاراستن لە هۆکارەکانی توشبون بەو نەخۆشییە، وەک ئەو هۆکارانەى لەسەرەوە باسکراون.

دوەم: وەرگرتنی ئەو دەرمانانەى کە رژانی ترشەڵۆکی گەدە رێکدەخەنەوە و رێگری لە زیاد رژانی دەکەن و بەوەش برینەکە چاک دەبێتەوە.

سێیەم: چارەسەرکردنی برینی گەدە بە وەرگرتنی ئەنتی بایەتیک و ئەو دەرمانانەى بەکتریاى زیانبەخشی ناوگەدە لەناودەبەن، وەک ئەمۆکسلین.

چوارەم: هەندێک جاریش ئەو برینەى لە گەدەدا دروستبوە، بەجۆرێک تەشەنەى کردوە کە بەو رێگەچارانەى سەرەوە چارەسەرناکرێت، بۆیە پێویست بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری دەکات.

پێنجەم: هەروەها دەکرێت ئەو نەخۆشییە لەڕێگەى سروشتی و خۆراکەوە چارەسەربکرێت، وەک سود وەرگرتن لە خواردنی کەرەوەز، مۆز، زەنجەفیل، گوڵە بەیبوون، کەلەرم و توێکڵی هەنار.

 

ئه‌م بابه‌ته 21010 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP