ئەو خۆراكانەی دوای یاری راستەوخۆ نابێت بخورێت


خەندان لایف-

ئەنجامدانی وەرزش پێویستی بە وزەیەکی زۆر هەیە، جۆری ئەو خۆراکانەی دەیخۆیت کاریگەری بەهێزی هەیە لەسەر توانای ئەنجامدانی وەرزش، هەندێک خۆراک هەیە کە راستەخۆی دوای ئەنجامدانی وەرزش نابێت بخورێت بۆ ئەوەی کاریگەری نەرێنی لەسەر وەرزوشەوانەکە نەبێت. 

یەکەم: خواردنی چەور
ھەرسكردن دوادەخات و ھەڵمژینی پرۆتین و كاربۆھیدرات دواخات كە دوای یاری زۆرت پێویست پێیانە.

 دوەم: خواردنی سوێر
لەبەرئەوەی بەھۆیەوە پۆتاسیۆم لەلەشدا كەمدەكات، كە بۆ رێكخستنی شلەكانی ناو لەش لە دوای یاری گرنگە.

سێیەم: شەربەتی زۆر شیرین
رێژەی شەكر لە خوێن بەرز دەكاتەوە و بەوەش ئەنسۆلین زۆر دەبێت پرۆسەی ھەرسكردن دوا دەخات.

چوارەم: سەوزە
لە ڕاستیدا سەوزە زۆر بەسودە، بەڵام ڕاستەوخۆ دوای یاری نا، چونكە بڕێكی كەم وزەی تیایە و جەستەت پێویستی بە وزەی زۆر و پرۆتینە.

پێنجەم: بڕێکی زۆر لە ئاو
رەنگە دوای یاریەکە هەست بە تینوێتی زۆر بکەیت بەڵام خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ئاو ئازاری گەدە دروست دەکات.

 

ئه‌م بابه‌ته 5465 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP