بەم پێکهاتەیە کۆتایی بە کێشەکانی پێستت بهێنە


خەندان لایف-

برنج یەکێکە لە خۆراکە بەسودەکان بۆ جەستە جگە لە سودە تەندروستیەکانی دەتواندرێت لە بواری جوانکاری بەکاربهێنرێت و بەهۆی ئەو مادە خۆراکیانەی لە پێکهاتەیدا سود بە پێست دەگەیەنێت دژە چرچ بونی روخسارە و دەتوانرێت وەکو پاکەرەوە بەکاربهێندرێت، هەروەها رێگرە لە دروستبونی زیپکە.

شێوازی بەکارهێنانی:
نیوکوپ هاڕاوی برنج.
1\4 کوپ ئاردی برنج.
یەک کەوچکی چا زەردەچەوە.
پێکهاتەکان تێکەڵ بکە و دەتوانیت بۆ ماوەی مانگێک هەڵیبگریت.
یەک کەوچک لەم تێکەڵەیە لەگەڵ یەک کەوچک ئاو یان ئاوی گوڵ تێکەڵ بکە و بە وریایی بیدە لە روخسارت دوای 15 خولەک بە ئاوی سارد شلەتێن بیشۆ.
بەسودە بۆ لێکردنەوە پێستە مردوەکانی روخسار، دەبێتە هۆی پڕکردنەوەی کونیلەکان، چاڵی روخسار لەناو دەبات، چارەسەر کردنی گرفتەکانی دیکەی پێست دەکات.

 

ئه‌م بابه‌ته 9410 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP