چۆن بە پێی شێوەی جەستەت جل بپۆشیت

خەندان لایف-

لە پۆشینی جلوبەرگدا تەنها ستایل و رێکخستنی رەنگەکان بەس نیە بۆ ئەوەی بە جوانی دەربکەویت، بەڵکو پێویستە ئەو جلەی دەیپۆشیت لەگەڵ شێوەی جەستەتدا گونجاوبێت، کە دەتوانیت بەم شێوازە رێکی بخەیت.

یەکەم: ئەو کەسانەی جەستەیان شێوە هەرمێییە.
ئەو کەسانەی بەشی سەرەوەی جەستەیان باریک ترە بۆیە دەبێت ئەو جلەی دەپۆشن بەشی سەرەوەو خوارەوەی جەستەیان باڵانس بکاتەوە، بۆ بەشی سەرەوەی جلەکانت رەنگی تۆخ هەڵبژێرە، جلەکانیان بە شێوەیەک بێت کە ناوقەدیان دەربخات، بۆ بەشی خوارەوە بە هەمان شێوە دەبێت لەگەڵ بەشی سەرەوە باڵانسی بکەیتەوە، زیاتر تەنورەی رێک گونجاوە لەگەڵ ئەم کەسانە، هەروەها پانتۆڵی خوار رێک، هەوڵ بدە رەنگە تاریکەکان بۆ بەشی خوارەوە هەڵبژێرە.
Image result for straight pants style
دوەم: ئەو کەسانەی شێوە کاتژمێری لمین.
ئەم کەسانە لەبەر ئەوەی بەشی سەرەوەو خوارەوەی جەستەیان تا رادەیەک یەکسانە بۆیە زۆربەی ستایلەکان لەگەڵیان دەگونجێت، بۆ بەشی سەرەوە زیاتر ئەو بلوسانە هەڵبژێرە کە پێچەوانەیە، چاکەت لەگەڵیان گونجاوە، بۆ بەشی خوارەوەش هەر ستایلێکیان ئارەزو لێبێت دەتوانن بیکەن بەڵام دەبێت لەگەڵ بلوس یان کراسەکانیان گونجاوبێت.
Image result for wrap style blouses style
سێیەم: ئەو کەسانەی شێوە سێوین.
ئەم کەسانە بۆ بەشی خوارەوە نابێت پانتۆڵی سترێجی بکەن، زیاتر ئەو پانتۆڵانە گونجاوە کە خوار رێکن یان یان ئەو پانتۆڵانەی تا ئەژنۆ سترێجین و لەخوار ئەژنۆوە بە پێچەوانەن، بۆ بەشی سەرەوە دور بکەوە لە جلانەی کە سایزی گەورەترن لە خۆت، ئەو جلانە بپۆشە کە یەخە حەوتین و چاکەتی کورت گونجاو دەبێت بۆت.
Image result for boot cut  style
چوارەم: ئەو کەسانەی سێوە لاکێشەین
زیاتر ئەو تەنورانە بکە کە ناوقەدیان باریکە، جلی پەڕپەڕە بۆ تۆ گونجاوە، هەروەها دەتوانیت جلی بێ قۆڵ بپۆشیت، ئەو جلانە بپۆشە کە ناوقەدت دەردەخەن، و چاکەتی درێژ لەگەڵ شێوەی جەستەتدا گونجاو دەبێت.

Related image

 

ئه‌م بابه‌ته 30142 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP