چۆن خەومان لێ بکەوێت لە شوێنێکی گەرمدا


خەندان لایف-

ئەم رۆژانەی هاوین لە بەرزترین پلەی گەرمادایە و زۆرجار دەبێتە هۆی بێزارکردنمان، بە پێی توێژینەوەیەک پلەی گەرمی شوێنی نوستن پێویستە لە نێوان 16 بۆ 21 پلەس سلیزی بێت بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئارام خەومان لێ بکەوێت، بەڵام رەنگە لەم وەرزەدا هەمو کات نەتوانیت ژورەکەت بە فێنکی بهێڵێتەوە، بۆیە ماڵپەری independent ی بریتانی هەندێک رێنمایی بڵاوکردۆتەوە کە چۆن بتوانیت لە شوێنێکی گەرمدا خەوت لێ بکەوێت.

یەکەم: هەوڵ بدە پێش نوستن ئەو کەلوپەلانەی بەکاری دەهێنیت بیانکەرە ناو بەفرگر بۆ ماوەی دو خولەک، ئەگەریش نەتتوانی لانی کەم سەرینەکەت بەو شێوەیە لێبکە.

دوەم: بوتلێک پربکە لە ئاو لەگەڵ سەهۆڵ لەگەڵ خۆت بیبە بۆ جێگای نوستنەکەت، بیدە لە ئەژنۆکان، ئەنیشک، مل، پاژنەی پێ، مەچەک.

سێیەم: پێش نوستن بە کرێمی ئالۆڤێرا پێستت شێدار بکە و باشترە کرێمەکە لەناو سەلاجەدا هەڵبگریت.

چوارەم: شوشەیەکی بۆنی بەتاڵ پر بکە لە ئاوی سارد و روخسار و مل و ئەژنۆکانتی پێ فێنک بکەرەوە.

پێنجەم: ئەو جلانەی بەکاری دەهێنیت با تەنک بن و لە لۆکە دروستکرابێتن.

شەشەم: رۆژانە لە خواردنی پرۆتینی زۆر دوربکەوە چونکە وات لێ دەکات هەست بە گەرما بکەیت، ئەو خواردنانە بخۆ کە بەهاراتی تێدایە کە دەبێتە هۆی فێنک کردنەوەی جەستە، بە رۆژ ئاو زۆر بخۆرەوە بۆ ئەوەی جەستەت لە وشک بونەوە بپارێزیت.

حەوتەم: ئەگەر وەرزش دەکەیت باشترە بەیانیان ئەنجامی بدەیت نەک ئێواران بۆ ئەوەی شەوان هەست بە گەرما نەکەیت.

هەشتەم: بە ئاوی شلەتێن خۆت بشۆ نەک ئاوی سارد، چونکە ئەو گۆرانە خێرایەی پلەی گەرما لە ساردەوە بۆ گەرم وات لێ دەکات زیتر هەست بە گەرما بکەیت.

نۆیەم: بە رۆژ پەنجەرەکان دابخە، هەروەها پەردەکانیش دابدەرەوە بۆ ئەوەی ماڵەکە بە فێنکی بمێنێتەوە.

دەیەم: ئامێرە کارەباییەکانی ئەو ژورە بکوژێنەرەوە کە تیایدا دەخەویت هەروەها سویچی کارەباکانیش بکوژێنەرەوە چونکە گەرمی دەدەنەوە.

یانزەیەم: لە کاتی نوستن قاچەکانت دامەپۆشە بۆ ئەوەی هەست بە گەرما نەکەیت، پێش نوستن پێیەکانت بە ئاو تەڕ بکە.

دوانزەیەم: قاپێکی قوڵ پر بکە لە سەهۆڵ و لەبەردەم پانکەکە دایبنێ بۆ ئەوەی هەواکە فێنک ببێت.

سیانزەیەم: ئەگەر ماڵەکەت دوقات یان زیاترە باشترە لە قاتی خوارەوە بخەویت.

ئه‌م بابه‌ته 9786 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP