خەندان لایف-
که‌می یان نه‌بونی ئیشتها و ئاره‌زوی خواردن یه‌کێکه له گرنگترین هۆکاره‌کانی لاوازی و که‌می کێش له منداڵ و گه‌وره دا که کاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌یه له سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی دورودرێژ به‌رده‌وام بێت یان زو زو دوباره بێته‌وه، به‌ده‌ر له‌وه‌ی ره‌نگه نیشانه‌ی کۆمه‌ڵێک نه‌خۆشی بێت، لەم بارەیەوە دکتۆر کامەران ژاژلەیی هۆکارەکانی خستۆتە رو.
یەکەم: دڵه‌ڕاوکێ، نائومێدی، فشاری زۆری ڕۆژانه بۆنمونه کاتی تاقیکردنه‌وه‌ی خوێنکاران و قه‌یرانی جۆاروجۆر له وڵات دا و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی.
دوەم: هۆکاری بۆماوه‌یی.
سێیەم: خه‌مۆکی.
چوارەم: نه‌خۆشی نه‌مانی ئیشتهایی عهسبی (anorexia nervosa) و نه‌خۆشی بای پۆله‌ر (bipolar disorder).
پێنجەم: که‌می خه‌و.
شەشەم: ترسان له قه‌ڵه‌ویی، ئاره‌زوی به ده‌ستهێنانی له‌ش و لاری سه‌رنج ڕاکێش، به‌رده‌وام بون له سه‌ر ڕێجیمی به‌هێز بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر و بێ سه‌رپه‌رشتی پزیشک.
حەوتەم: بونی کێشه‌ی ده‌م ودان، وه‌ک هه‌وکردنی پوک وکلۆربونی ددان و له داستدانی ددان یان نه‌خۆشی زگماکی وه‌ک لێوی که‌رویشک.
هەشتەم: بونی کێشه له قوتدانی پارو به بۆنه‌ی هه‌وکردنی درێژخایه‌نی له‌وزه‌تین و گه‌وره‌بونی له‌وزه‌تێن، هه‌وکردنی سورێنجک.
نۆیەم: بوونی ئازاری ناوسک کاتی خواردن یان دوای خواردن وه‌ک هه‌وکردنی گه‌ده، قورحه‌ی گه‌ده، هه‌وکردن، به‌ردی زراو.
دەیەم: به‌کارهێنانی هه‌ندێک ده‌رمان به شێوه‌ی به‌رده‌وام وه‌ک ده‌رمانی دژی شێرپه‌نجه و هه‌ندێک ده‌رمانی دژه‌هه‌وکردن.
یانزەیەم: ناڕێکی له کاتی ژه‌مه‌کان و نه‌خواردنی ژه‌می به‌یانی له کاتی خۆی دا.
ئه‌م بابه‌ته 10516
جار خوێنراوهتهوه