ئەو ئەتەکیەتانەی هەمو کەس دەبێت بیزانێت


خەندان لایف-

شێوازی مامەڵەکردن و رەفتارەکانت کەسایەتی تۆ دەردەخات بۆیە دەبێت زۆر بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ چواردەورەکەت بکەیت و هەڵسوکەوتەکانت بە شێوەیەکی دروست بێت، هەندێک یاسای ئەتەکیەت هەیە کەدەبێت هەمو کەسێک بیانزانێت و لە ژیانی رۆژانەیدا بەکاریان بهێنێت.

یەکەم: ئەگەر بە کەسێکت وت بانگهێشتت دەکەم دەبێت تۆ پارەکەی بدەیت، ئەگەر وترا با بڕۆین بۆ رێستۆرانت دەبێت هەرکەسەو پارەی خۆی بدات، ئەگەر پیاوێک بە خانمێکی وت میوانی من بە خانمەکە دەتوانێت رازی ببێت.

دوەم: سەردانی هیچ ماڵێک مەکە پێش ئەوەی تەلەفون بکەیت.

سێیەم: لە شوێنە گشتیەکان مۆبایلەکەت لەسەر مێزەکە دامەنێ.

چوارەم: کاتێک بانگهێشتی کەسێک دەکەیت بە بەکارهێنانی مۆبایلەوە سەرقاڵ مەبە.

پێنجەم: پیاو هەرگیز نابێت جانتای خانمەکەی هەڵبگرێت بەڵام ئاساییە چاکەتەکەی بۆ هەڵبگرێت.

شەشەم: هەمیشە با پێڵاوەکانت خاوێن بن.

حەوتەم: بە تەلەفون داوای رونکردنەوەی زۆر لە خەڵکی مەکە، ئەگەر پێویستبو قسە بکەن باشترە بە راستەوخۆیی یەکتر ببینن.

هەشتەم: پیاوان دەبێت لەلای دەستە چەپی خانمانەوە رێبکەن.

نۆیەم: شۆفێر دەبێت ئەوە بزانێت رۆشتن بەناو چاڵی ئاو لە نزیک پیادەڕەو کارێکی زۆر نەشیاوە.

دەیەم: هەندێک شت هەیە تایبەتمەندی کەسێتیەو هەرگیز مەپرسە دەربارەی ئەوانیش، تەمەن، سامان، ناکۆکی خێزانی، ئاین، نەخۆشی، دیاری، ژیانی سۆزداری.

یانزەیەم: لە سینەما، شانۆ یان هەر شوێنێکی لەو شێوەیە پیاوان دەبێت پێش بکەون و کورسیەکە ئامادەبکەن بۆ خانمان.

دوانزەیەم: ئەگەر ئەو بۆنەی بەکاری دەهێنیت تا ئێوارە توانیت هەر بۆنی بکەیت کەواتە دەوروبەرەکەت بێزاردەکات و باشترە بیگۆڕیت.

سیانزەیەم: ئەگەر کەسێک بە شێوەیەکی ناشرین و زبر بانگی کردیت دەتوانیت وەڵامی نەدەیتەوە.

چواردەیەم: پیاوان ئەگەر ویستیان جگەرە بکێشن دەبێت سەرەتا رەزامەندی ئەو خانمە وەربگرن کە لەوێیە.

پانزەیەم: هەرگیز تەماشای نامەو شتە نهێنیەکانی منداڵەکەت مەکە.

شانزەیەم: ئەگەر لە نزیکی کەسێک بویت مۆبایلی بەکاردەهێنا بە هیچ شێوەیەک تەماشای مەکە.

حەڤدەیەم: ئەگەر هەڵەیەکت ئەنجام دابو و لە کاتی خۆیدا داوای لێبوردنت نەکرد دوبارە ئەو بابەتە مەکەرەوە بۆ ئەوەی نیشانی بدەیت کە پەشیمانیت، تەنها لە داهاتو ئەو هەڵەیە ئەنجام مەدەرەوە.

هەژدەیەم: بە دەنگی بەرز پێمەکەنە و قسە مەکە لە شوێنە گشتیەکان.

نۆزدەیەم: ئەگەر هەر شتێکیان بۆ کردیت تەنانەت ئەگەر زۆریش کەم بو سوپاسیان بکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 38623 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP