پریانکا چۆپرا یادی لەدایک بونی دەکاتەوە

خەندان لایف-

خانمە ئەستێرەی بۆلیود "پریانکا چۆپرا" یادی لەدایک بونی دەکاتەوە.

بە بۆنەی یادی 37 ساڵەی لەدایک بونیەوە پریانکا چۆپرا لەگەڵ "نیک جۆناس"ی هاوسەری بە ئامادەبونی هاوڕێکانی یادی لەدایک بونی دەکاتەوە، وێنەکەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکردەوە.

  
پریانکا چۆپرا لە ساڵی 1982 لە هندستان لەدایک بوە، یەکێکە لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی بۆلیود، کاری نواندن و نمایشکاری ئەکات وەهەروەها گۆرانیبێژیشە، لە ساڵی 2000 بو بە شاجوانی جیهان، یەکێکە لە گرانترین ئەکتەریسەکان، پریانکا ئامۆزای ئەکتەریس پارینتی چۆپرایە، لە ساڵی 2018 هاوسەرگیری ئەنجامدا لەگەڵ گۆرانیبێژی ئەمریکی نیک جۆناس.

 

ئه‌م بابه‌ته 16467 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP