لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف-

پێسبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 22ی تەمموز لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
خۆت بەدور بگرە لە بیرکردنەوەی نەرێنی و ئەرکەکانت بەشێوەیەکی دروست بەئەنجام بگەیەنە، رێگامەدە توڕەیت ببێتە هۆی ئەوەی خۆشەویستەکەت بێتاقەت بکات و ناکۆکی لەنێوانتان دروست ببێت، هەوڵبدە شەوانە لەکاتی خۆیدا بخەوە.

گا 20\4 - 20\5 
متمانەت بەخۆت هەبێت، چونکە ئەمە باشترین یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی هەنگاوی نوێ بنێیت و بەربەستەکان تێپەڕێنیت، باشترە بەشداری چالاکی کۆمەڵایەتی و بۆنەکان بکەیت و لەگەڵ هاوڕێکانت دڵخۆش بیت، گرنگە کەمێک بحەوێیتەوە پشو بدەیت.

دوانە 21\5 - 20\6
پێش ئەوەی هەر بڕیاڕێک بدەیت هەوڵبدە بەدواداچونی بۆ بکە، خۆشەویستەکەت چاوەڕێ دەکات تا دڵنیابێتەوە لە راستگۆی هەستەکانی تۆ، لایەنی تەندروستیت کەمێک ناجیگرە باشترە ئاگاداری تەندروستیت بیت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
پەرۆشیت بۆ کارەکەت لەدەستدەدەیت، بەهۆی بەرپرسەکانتەوە، لەلایەنی سۆزداریەوە زیاتر بایەخ بدە بە خۆشەویستەکەت تا پەیوەندیتان باشتر بێت، راهێنانی وەرزشی بەردەوام ئەنجام بدە لەپێناو پاراستنی تەندروستیت.

شێر 23\7 - 22\8
هەوڵبدە پارێزگاری لە تواناکانت بکە بۆ ئەوەی بەرێگایەکی دروست ئامانجەکانی کارەکەت بەدەستبهێنیت، بیرکردنەوە بەشێوەیەکی ئەرێنی و ئاسودەیی یارمەتیت دەدات لەلایەنی سۆزداریەوە هەنگاوی نوێ بنێیت، گوێگرتن لە میوزیک ئارام دەکاتەوە.

فەریک 23\8 - 22\9
باش نییە هەمو کاتەکانی ژیانت بکەیتە قوربانی کارەکەت، بەڵکو دەبێت کاتێکی دیاریکراوی بۆ دابنێیت، وازبهێنە لە گفتوگۆی زۆر لەگەڵ هاوبەشی ژیانت یان لەلایەنی کۆمەڵایەتیەوە، لەکاتێکدا دەزانیت سودی نییە و تەنها توشی دڵەڕاوکێت دەکات، ئاگاداری تەندروستی خۆتبە.

تەرازو 23\9 - 22\10
کەسانێک لەسەر تۆ دەدوێن لە کارەکەت و دەیانەوێت وێنەی تۆ ناشرین بکەن، هەربۆیە باشترە ئاگاداربیت، کاتێک نێوانتان لەگەڵ خۆشەویستەکەت خراپ دەبێت هەوڵبدە هێمنی بپارێزە بۆ ئەوەی چارەسەرێکی گونجاو بدۆزیتەوە، لەلایەنی تەندروستیەوە بارودۆخت لە ئێستادا جێگیرە.

دوپشک 23\10 - 21\11
هەرگیز بڕیاڕی خێرامەدە و مەچۆرە ژێر قسەی هاوپیشەکانتەوە، بایەخ بە پەیوەندی سۆزداریت بدە و رێگامەدە سەرقاڵی رۆژانە زاڵبێت بەسەرتدا، ئەگەر هەست بە توڕەی کرد بەدوای رێگایەکدا بگەڕێ ئارام بیتەوە.

کەوان 22\11 - 21\12
روبەروی بەربەستی نوێ دەبیتەوە و دەبێت ئامادەبیت کێبڕکێ بکەیت و تەواوی کارەکانت رێکبخەیتەوە، کاتێک بەدوای پەیوەندیەکی نوێدا دەگەرێیت هەمان هەڵەکانی رابردو دوبارە مەکەرەوە، لەلایەنی تەندروستیەوە کێشەت نییە.

گیسک 22\12 - 19\1
کاتێک هەست بە دڵەڕاوکێ کرد بەرامبەر بە کارەکەت، کێشە دروست مەکە و هەوڵبدە بەخێرایی چارەسەری بکە، وازبهێنە لە یادگاریەکانی رابردو، تەنها بیر لە ئێستا بکەرەوە، ئاگاداری ژەمە خۆراکیەکانت بە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
زیاتر سەرنج بدەرە ئامانجەکانت و پرۆژەکانت، بەڵام متمانەت بەخۆت هەبێت، ئەم ماوەیە رەنگە توشی کێشەی خێزانی ببیت، ئەگەر هەست کرد تەندروستیت باش نییە سەردانی پزیشک بکە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
باشترە تەواوی ئەرکاکانت بەباشی جێبەجێ بکەیت بەبێ ئەوەی پەستانی قورس بخەیتە سەرشانت و ماندو ببیت، رێگامەدە هیچ کەسێک دەست وەربداتە نێوانی تۆ و خۆشەویستەکەتەوە، ئاگاداری باری تەندروستیت بە.

ئه‌م بابه‌ته 45912 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP