ئامینە گوڵشە لەگەڵ براکەی دەردەکەوێت و پیرۆزبایی لێ دەکات

خەندان لایف-

ئامینە گوڵشە لەگەڵ براکەی دەردەکەوێت و پیرۆزبایی رۆژی لەدایکبونی لێ دەکات.

خانمە ئەکتەری ناسراوی تورک "ئامیتە گوڵشە" لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەی خۆی لەگەڵ براکەی بڵاوکردەوە و بەهۆی یادی لەدایک بونیەوە پیرۆزبایی لە براکەی دەکات و دەڵێت "ئەگەر وشەکان کۆ بکەمەوە بۆ ئەوەی پێت بڵێم من چەند بە بەختم ئەوا هێشتا کەمە، یادی لەدایک بونت پیرۆزبێت بە دڵخۆشی و تەندروستی زۆر باشەوە".

ئامینە گوڵشە لە ساڵی 1993 لەدایک بوە، باوکی تورکمانە، دایکی خەڵکی کەرکوکە، خاوەنی ڕەگەزنامەی تورکی و سویدیە، لە ساڵی 2014 بە شاجوانی تورکیا ھەڵبژێردرا، یەکێکە لە ئەکتەرە سەرکەوتوەکان، بەشداری چەندین فیلم و درامای کردوە، لە ناوەراستی ئەمساڵدا هاوسەرگیری لەگەڵ "مەسعود ئۆزیل"ی یاریزان کرد.

 

ئه‌م بابه‌ته 30234 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP