ئەم شێوازانەی مامەڵەکردن پەیوەندی تۆ و هاوسەرەکەت تێکدەدات


خەندان لایف-

لە کاتی هەبونی پەیوەندی لەگەڵ کەسێکدا پێویستە شێوازی رەفتار و مامەڵەکردنت بە شێوەیەکی بەئاگایانە بێت بۆ ئەوەی کەسی بەرامبەر لەدەست نەدەیت و پەیوەندیەکەتان بەردەوام بێت، گۆڤاری Femina هەندێک شێوازی مامەڵەکردنی بڵاوکردۆتەوە کە بە ئەنجامدانی پەیوەندی خۆت و هاوسەرەکەت تێکدەچێت و کۆتایی پێدێت.

یەکەم: شاردنەوەی نهێنی لە کەسی بەرامبەر، دەربارەی خێزانەکەت، رابردوی خۆت یان هەرشتێک کە شایەنی وتن بێت و بشاردرێتەوە، چونکە پەیوەندی خۆشەویستی تۆ و هاوسەرەکەت لەسەر راستگۆیی بنیاد دەنرێت و شاردنەوەی نهێنی کاریگەری نەرێنی لەسەر بەردەوامی پەیوەندیەکەتان دەبێت.

دوەم: بڕینی قسە بە هاوسەرەکەت و رێگە نەدان بە قسەکردنی، چونکە هیچ کەسێک ئامادەیی ئەوەی تیا نیە لەگەڵ کەسێک بێت کە گوێ بۆ قسەکانی نەگرێت.

سێیەم: چاوەڕێی ئەوەی لێ بکەیت وەکو ئەکتەری فیلمەکان بێت، دەبێت ئەوە بزانیت کە بەشێکی زۆر لە فیلمەکان لە راستیەوە دورن و چاوەڕێی ئەوەی لێ مەکە بە هەمان شێوەی ئەوان هەڵسوکەوت بکات.

چوارەم: باس کردنی هاوسەرەکەت بۆ خەڵکی بە نێگەتیڤی ئەو هەڵەیەیە کە زۆرێک لە خەڵکی دەیکەن، ئەگەر بەرامبەرەکەت رەفتارێک یان هەڵسوکەوتێکی هەیە و لای تۆ گونجاو نیە باشترە بە خۆی بڵێیت نەک لای چواردەورەکەت باسی بکەیت.

پێنجەم: رق هەڵگرتن لە رەفتارەکانی رابردو و دوبارە باس کردنەوەی، ئەگەر هەر کێشەیەک لەنێوانتان رویدا لە ساتی خۆیدا گفتوگۆی لەسەر بکەن و کۆتایی پێ بهێنن بۆ ئەوەی دواتر باس نەکرێتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 11796 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP