لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف-

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 21ی تەمموز لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
هەندێک لە هاوڕێ کۆنەکانت پشتیوانیت هاوکاریت دەکەن پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت بەهێز دەبێت، رەنگە هەندێک گرفت و شکست بێتەپێش و توشی شۆک بکات و بێ هیوا ببیت، ئێستا زیاتر مێشک بە بیرکردنەوە سەرقاڵە و هەوڵبدە دوربە لەهەموو دڵەڕاوکێ و بێزاریەک.

گا 20\4 - 20\5 
ئەمڕۆ گۆڕانکاریەکی باش رودەدات، رەنگە هەواڵێکی خۆش یان یارمەتی و پشتیوانیت پێبگات کە کاریگەری ئەرێنی هەبێت، مامەڵەدەکەیت لەگەڵ چەند دامەزراوەیەک یان کۆمەڵەیەک، هیوات هەبێت ئەمە هۆکارێکە بۆ گەشەکردن و بەدیهێنانی ئاواتەکانت.

دوانە 21\5 - 20\6
پێویستە بە ئاسانی خۆت نەدەیت بەدەستەوە کاتێک پەستانێکی زۆر دەخەنە سەر شانت، چونکە هیچ گۆڕانکاریەک لە بەرژەوەندی تۆ نابێت، پەیوەندیەکی هاوڕێیەتی بەهێز هەیە لەگەڵ کەسانێک، رەنگە یەکێکیان بگۆڕێت بۆ خۆشەویستی.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
هەندێک لە هاوپیشەکانت هەوڵدەدەن وێنەی تۆ ناشرین بکەن، بەڵام شکست دەهێنن، چونکە کەسایەتی تۆ زۆر لەوە گەورەترە، گەران بەدوای ڕابردو سودی نییە و بریندار دەکات، هەوڵبدە بەدوربە لەهەرشتێک زیانی هەیە.

شێر 23\7 - 22\8
هەوڵبدە کارەکانت بێ گرنگی و بێ بایەخ نەکەیت و ئەرکەکانت باش جێبەجێ بکە، چالاکانە هەوڵبدە و داوای هاوکاری لە کەسانی بەرپرس و هاوپیشەکانت بکە ئەگەر پێویستی کرد، کەسێک لەهەمان بورجی خۆت کاریگەری گرنگی دەبێت لەژیانتدا.

فەریک 23\8 - 22\9
واز لە کاری خراپ و مەترسیدار بهێنە و ئاگاداربە لەکاتی لێخوڕینی ئوتۆمبیلدا یان بەکارهێنانی ئامێری کارەبای و لەروداوەکان بترسە، هەندێک لە ئاڵۆزیەکانی رون دەبێتەوە کە پەیوەست بو بە لایەنی سۆزداریەوە.

تەرازو 23\9 - 22\10
کاروبارەکانت وردە وردە باش دەبێت بەتایبەت لەدوای هەندێک بڕیاڕی گرنگ کە تۆ جێبەجێت کردوە لەروی کارەوە، هەڵدانەوەی پەڕەیەکی نوێ و تێگەیشتن و خۆشەویستی سودی دەبێت و بۆ ئەوەی ژیانێکی نوێ دەست پێ بکەیت.

دوپشک 23\10 - 21\11
پێدەچێت لە تواناتدا بێت بۆ روبەڕوبونەوەی هەندێک کێبڕکێ و کاری سەرکێشتی بە هێزی جەسەدی و مەعنەویەوە، کەسێک ڕزگاردەکەیت لە کێشەیەک و بەهۆی ئەوەشەوە ڕێز و هەڵسانگاندنێکی بەرز بەدەستدەهێنیت، کەسێک لە بورجی تەرازو چاوەڕێت دەکات و خۆشیدەوێیت.

کەوان 22\11 - 21\12
ئەمڕۆ کارەکان بەوردی دەڕوات و رەنگە بڕیاڕی گرنگ بدەیت، کەسێک هەوڵدەدات لێت نزیکبێتەوە ماوەیەکی زۆرە، بەڵام تۆ ئامادە نیت بۆ پەیوەندیەکی نوێ لەئێستادا.


گیسک 22\12 - 19\1
ئەمڕۆ پەستانێکی زۆر لەسەرە، هەست بەخەم و بێزاری و بێ بایەخی ئازیزانت دەکەیت، بەڵام هەوڵبدە ‌هێوربە، هەست بە بۆشای دەکەیت و هەستدەکەیت پێویست بەوە هەیە لەگەڵ خۆشەویستەکەت زیاتر بمێنیتەوە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
هەندێک هاندان و ڕەفتاری هاوپیشەکانت توشی کێشەت دەکەن و دەتخەنە هەڵوێستێکی ناخۆشەوە، هەولبدە هیچ هەنگاوێکی بەبێ بیرکردنەوە ئەنجام مەدە، دەکرێت بۆ خۆشەویستەکەت یان هاوسەرەکەتی رون بکەیتەوە کە بۆچی ئەم ماوەیەکی کات نییە زۆر لەگەڵیدا بیت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
هەندێک گفتوگۆ و پەیوەندی دەربارەی گرفتی ماددی چارەسەردەبێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەوەیە کە تۆ لەئێستادا لایەنی ماددیت جێگیر نییە، پێویستە زیاتر هەستەکانی خۆشەویستەکەت رابگریت، چونکە بابەتێکی هەستیارە.

 

ئه‌م بابه‌ته 44535 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP