سودە تەندروستیەکانی بامیە

خەندان لایف-

هەڵبژاردنی خۆراکی تەندروست رۆڵی کاریگەری هەیە لە پاراستنی جەستە لە نەخۆشی و چارەسەرکردنی گرفتەکانی جەستە، بامیە یەکێکە لە خۆراکە بەسودەکان بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C،K،A، چەندین سود بە تەندروستی دەگەیەنێت، ئەوانیش.

یه‌كه‌م: ‌یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ به‌هێزكردنی ریخۆڵه‌كان و ئاسانكردنی كرداری هه‌رس و رێگری ده‌كات له‌ نه‌خۆشیی قۆڵۆن. 

دوه‌م: پێكهاته‌ی دژه‌ ئۆ‌كسیدی تێدا و رێگری ده‌كات له‌ توشبون به‌ شێرپه‌نجه‌ی ریخۆڵه‌كان. 

سێیه‌م: گورچیله دەپارێزێت‌ له‌ توشبون به‌ نه‌خۆشی و گرفته‌ جیاجیاكان. 

چواره‌م: سودی زۆری بۆ توشبوانی نه‌خۆشیی شه‌كره‌ هه‌یه‌، یارمه‌تیی رێكخستنی ئاستی شه‌كر له‌ خوێندا ده‌دات. 

پێنجه‌م: رێگری دەکات له‌ نه‌خۆشییه‌كانی چاو ده‌بێته‌ هۆی پاراستن و به‌هێزكردنی توانای بینین 

شه‌شه‌م: هاوکاری کۆئەندامی ھەناسەدان و نه‌خۆشیی ره‌بۆ و تەنگەنەفەسیە‌. 

حه‌وته‌م: به‌سوده‌ بۆ پاراستنی ته‌ندروستی و جوانیی پێست و پاراستنی كۆلاجین. 

هه‌شته‌م: یارمه‌تیدەر بۆ دابه‌زاندنی كێش . 

نۆیه‌م: ھاوکارە بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی به‌كتریای سودبه‌خش له‌ له‌شدا. 

ده‌یه‌م: ھۆکارە بۆ بەھێزکردنی ئێسك و قژ.

 

ئه‌م بابه‌ته 10089 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP