پێش بڕیاری هاوسەرگیری لەم شتانە دڵنیابەرەوە


خەندان لایف-

چونە ناو ژیانی هاوسەرگیری هەنگاوێکی نوێیە لە ژیانی هەر کەسێکدا، کە پێویستە بە وردی بیر لە چونە ناو ئەو پرۆسەیە بکەیتەوە و بە تەواوی دڵنیابیتەوە لە بەرامبەرەکەت پاشان بڕیاربدەیت بۆ ئەوەی دواتر پەشیمانی لەدوا نەیەت ماڵپەری Lovepanky ئەو شتانەی بڵاوکردۆتەوە کە پێویستە پێشتر لێی دڵنیاببیتەوە.

یەکەم: ئاین
رۆڵێکی گرنگی هەیە، پێویستە پێشتر دڵنیابیتەوە کە ئایا باوەڕی ئایینیتان نزیکە یاخود بە پێچەوانەوەیە.

دوەم: خێزان
پێویستە خێزانەکانتان لە هەمو رویەکەوە لەیەکەوە نزیک بن.

سێیەم: پیشە
گرنگ نیە کەسەکە چ پیشەیەکی هەیە، بەڵام پێویستە دڵنیابیتەوە لەوەی پیشەکەی بە شێوەیەکە کە  داهاتەکەی جێگیرە.

چوارەم: رابردو
راستە لە رابردودا ناژیت بەڵام ئەمە بەو واتایە نایەت کە هەوڵ نەدەیت هیچ زانیاریەک لەسەر رابردوی کەسەکە نەزانیت.

پێنجەم: هاوڕێ
ئەو کەسەی هاوڕێیەتی دەکەیت پێناسەی کەسایەتی تۆیە، بۆیە بزانە کەسەکە هاوڕێیەتی کێ دەکات و هەڵسوکەوتی هاوڕێکانی چۆنە.

شەشەم: تەمەن
زۆری مەودای تەمەن لەنێوان خۆت و بەرامبەرەکەت هەندێک کات کێشەی لێک تێنەگەیشتن رودەدات، بۆیە باشترە مەودای تەمەنتان زۆر نەبێت.

حەوتەم: رێز
دەبێت دڵنیابیتەوە لەوەی بەرامبەرەکەت تا چەند رێز لە تۆ و خواستەکانت دەگرێت و گوێت بۆ دەگرێت.

هەشتەم: خۆشەویستی
لە خۆشەویستی بەرامبەرەکەت دڵنیابەرەوە، دەبێت بزانیت کە ئایا خۆی تۆی هەڵبژاردوە بۆ ژیانی خۆی یان بڕیاری خێزانەکەیەتی.

نۆیەم: دڵپیسی
کەمێک غیرەکردن ئاساییە لە نێوانتان هەبێت، بەڵام زیادەرەوی تیایدا دەبێت بە دڵپیسی.

 

ئه‌م بابه‌ته 12651 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP