بەکارهێنانی شۆفان بە مەبەستی دابەزاندنی کێش

خەندان لایف- 

شۆفان یەکێکە لە خۆراکە بەسودەکان بۆ تەندروستی مرۆڤ کە مەترسی توشبون نەخۆشی دڵ و شێرپەنجەی کۆلۆن کەمدەکاتەوە، دەتوانێت بە ماوەیەکی کەم کێش دابەزێنێت و چەوری ورگ کەم بکاتەوە.

خواردنی شۆفان لە ژەمی بەیانیان وات لێ دەکات ھەست بە تێری بکەیت، شۆفان چەوری ورگ بە رێژەیەکی بەرچاو دەتوێنێتەوە، چونکە رێژەیکی زۆر لە ریشاڵی تێدایە ئەویش وات لێدەکات ھەست بە تێری بکەیت، و ھەروەھا شۆفان کۆلسترۆڵی خراپ لە خۆێندا دەتوێنێتەوە.

دەتوانیت بەم شێوازانە سودی لێببینیت:
یەکەم: تێکەڵکردنی شۆفان لەگەڵ شیر و ماست.
دوەم: کوڵاندنی شۆفان لەگەڵ شیری بادەم، و دواتر لەگەڵ یەک کەوچک ھەنگوین تێکەڵی بکە.
سێیەم: لە بەیانیاندا نانی شۆفان لەجیاتی نانی سپی بخۆ.
چوارەم: دەتوانیت بەیانیان شۆڤان لەگەڵ میوەدا بخۆیت.
پێنجەم: ھەروەھا دەتوانیت لەگەڵ شەربەتدا بیخۆیت.

ئه‌م بابه‌ته 15099 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP