شوان عەتوف لەگەڵ ئەکتەرێکی ناوداری کورد دەردەکەوێت

خەندان لایف-

شوان عەتوف نوێترین وێنەی خۆی  لەگەڵ هونەرمەندی ناودار "ئەحمد سالار" بڵاوکردەوە.

هونەرمەند و دەرهێنەری کورد "شوان عەتوف" لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەی خۆی لەگەڵ هونەرمەند و ئەکتەری ناوداری کورد "ئەحمەد سالار" بڵاوکردەوە و دەڵێت "ئەحمەد سالار ئەو هونەرمەندەیە کە دەرگای شانۆو سینەماو نواندنی بۆ کردینەوە".

شوان عەتوف ساڵی 1972 لە سلێمانی لەدایكبوە، ساڵی 1988 دەستی بە کاری هونەریی کردوە، لە چەندین دراما، فیلم و شانۆییدا وەک ئەکتەر و دەرهێنەر کاریکردوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 20418 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP