شێوازی دروستکردنی سویسرول کێک

خەندان لایف-

پێداویستیەکان:
3 کەوچک زەیت
1 کەوچک شەکر
1 کەوچک کاکاو
1 کەوجک ئاو
كەمێک خوێ
نیو کەوچکی چا ڤانێلا
2 زەردێنەی هێلکە
4 سپێنەی هێلکە
نیو کوپ شەکر
16 گرام ئاردی کێک
کرێم

شێوازی ئامادەکردنی:
- سەرەتا ناو تاوەیەکدا کەمێک رۆنەکە گەرم بکە، لەگەڵ کاکاوەکەدا تێکەڵی بکە.
- شەکرەکە و ئاوەکەی تێدەکەین بەردەوام تێکی بدە، کەمێک خوێ وڤانیلاکەی تێبکە.
- زەردێنەکەی تێبکە، دوای ئەوەی تێکەڵت کرد لە کۆتاییدا ئاردەکەی بە دوجار تێبکە تێکی بدە تا دەبێت بە کرێمێکی شل.
- لە قاپێکی تردا سپێنەی هێلکەکە تێکبدە و وردە وردە شەکرەکەی تێبکە، کە بو بە کرێم بە دو قۆناغ تێکەڵی کرێمی کاکاوەکەی بکە تا هەردوکی جوان تیکەڵاو دەبێت.
- لەناو تاوەی فرنەکە کاغەزی فرنی تێدا دابنێ و چەوری بکە، کرێمەکە بکەرە ناوی بە یەکسانی بڵاوی بکەرەوە.
- بیکەرە فڕنەوە بۆ ماوەی 10 خولەک بە پلەی گەرمی 200 لە ناوەڕاستی فڕنەکە، پاشان دەری بهێنەو سەرەوخواری بکەرەوە بە هێواشی کاغەزەکەی لێبکەرەوە.
- کە سارد بوەوە کرێمەکە بە سەریدا دابەش بکە و لولی بکە، بیکەرە سەلاجەوە بۆ ماوەی کاتژمێرێک پێش پێشکەشکردنی.

ئه‌م بابه‌ته 8173 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP