بە وێنە؛ ئەو هەڵانەی لەکاتی قژ وشک کردنەوە ئەنجامی دەدەین

خەندان لایف-

رەنگە پێت وابێت بەکارهێنانی ئامێری قژ وشک کردنەوە بە هەر شێوەیەک بتەوێت ئاساییە بەکاری بهێنیت، بەڵام لە راستیدا بەو شێوەیە نیە، ماڵپەری Brightside ئەو رێنماییانەی بڵاوکردۆتەوە سەبارەت بە ئامێری قژ وشک کردنەوە کە پێویستە بەم شێوەیە بەکاریبهێنیت بۆ ئەوەی زیان بە قژت نەگەیەنێت.

یەکەم: هەوڵ بدە لە کاتی قژ وشک کردنەوە کۆتایی قژەکە بە هەوای گەرم وشک بکەیتەوە و سەرەتای قژەکە بە هەوای سارد.

دوەم: روی هەواکە لە سەرەوە بۆ خوارەوە دابنێ بە ئاراستەی گەشەی قژت.

سێیەم: ئامێری وشک کەرەوەی قژ لە دوری قژت رابگرە بەم شێوەیە کاتێکی کەمتری دەوێت بۆ وشک کردنەوە.

چوارەم: هەوڵ بدە ئامێرەکە 30 سانتیم مەتر لە روخسارت بەدوربگرە بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی سوتاندنی پێستت.

پێنجەم: هەمو قژت بە یەک ئاراستە وشک مەکەرەوە، بەم شێوەیە بیکە بە چوار بەشەوە.

شەشەم: قژت بە خاولی وشک مەکەرەوە بۆ زیاتر لە 30 خولەک، هەوڵ بدە 10 خولەک زیاتر بەقژتەوە نەمێنێتەوە، لە کاتی بەکارهێنانی ئامێری وشک کردنەوەی قژ باشتر نیوەی قژت وشک بوبێتەوە پاشان بەکاری بهێنیت.

حەوتەم: راستەوخۆ دوای بەکارهێنانی ئامێری وشک کردنەوە مەڕۆرە دەرەوە، چونکە بە خێرایی گۆڕانی پلەی گەرمی کاریگەری نەرێنی لەسەر پێستت دەبێت. بۆ چەند خولەکێک بمێنەرەوە پاشان بڕۆ.

هەشتەم: هەمو دەمەکانی ئامێری وشک کردنەوە لە کاتی تایبەتی خۆیاندا بەکاردێن بەم شێوەیە.

نۆیەم: پاک نەکردنەوەی بەشی پشتەوەی ئامێرەکەت جگە لەوەی زیان بە ئامێرە دەگات زیان بە قژیش دەگەیەنێت کە دەبێتە هۆی پیس بون و خۆڵاوی بونی قژەکە، هەوڵ بدە لانی کەم مانگی جارێک پاکی بکەیتەوە.

دەیەم: ئەو کەسانەی قژیان لولە دەتوانن پلەی گەرمی ئامێرە لە ئاستێکی بەرز دابنێت، باشترە ئەو کەسانەشی قژیان خاوە لە ئاستێکی مام ناوەند دایبنێن.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 16130 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP