لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف-

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 20ی تەمموز لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
هەنگاوی نوێ دەنێیت بەرەو روی ئامانجەکانت و بەدیهێنانیان، لایەنی سۆزداریت جێگیرە و رێگامەدە هۆکارە نەرێنیەکان کاریگەری هەبێت، ئەگەر هاوڕێیەکت یان کەسێکی نزیکت ناساغە، گرنگە فەرامۆش نەکەیت.

گا 20\4 - 20\5
لەگەڵ هاوپیشەکانت پەیوەندیت زۆرباشە و ناکۆکیەکان کۆتاییاندێت، هەموو ئەو گرفتانە کۆتاییاندێت، کە بوەتە هۆی ناکۆکی لەنێوان تۆ و خۆشەویستەکەت لە رابردودا، هەست بە ئازاری جەستەیی رەنگە بکەیت، بەهۆی پەستانی زۆرەوە، بەڵام بە حەوانەوە چارەسەردەبێت.

دوانە 21\5 - 20\6
گۆڕانکاری لە کارەکەتدا رەنگە هەنگاوێکی باش بێت و لە ئاستی تواناکاتدا بێت، لایەنی سۆزداریت باش نییە، بەپێی توانا خۆت لەو هۆکارانە بەدوربگرە کە توشی حەساسیەت دەکەن.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
بەدوای هەلێکی زیاتردا دەگەڕێیت بۆ ئەوەی خواست و هیواکانت بەدیبهێنیت، هەمیشە لەگەڵ هاوڕێ و خێزانەکەت سەردانی بۆنە و شوێنە گشتییەکان بکە و ئاسودەبە، کەم خەوی کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت هەیە.

شێر 23\7 - 22\8
کارەکانت باشتردەبێت، بەڵام رەنگە پێویستی بە ماندوبونی زیاتر بێت، بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باشت هەبێت، ناکۆکیەکان بەهۆی جیاوازی بۆچونەوە لەنێوان تۆ و خۆشەویستەکەت بەردەوامە، بەردەوام هەست بە دڵەڕاوکێ دەکەیت، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی خێزانیت هەیە.

فەریک 23\8 - 22\9
بارودۆخەکە باشتر دەبێت، دەکرێت زیاتر سەرنجبدەیت لە ئامانجەکانت، ئارەزو دەکەیت هەنگاوێکی باشتر بنێیت، بۆ ئەوەی لە هەستەکانی خۆشەویستەکەت دڵنیابیتەوە، گەشتکردن لە ئێستادا بۆ حەوانەوەی دەرونت پێویستە.

تەرازو 23\9 - 22\10
لە کارەکەت هاوڕێکانت پشتیوانیت دەکەن، ئەمەش کاریگەری لەسەر متمانەبەخۆبون هەیە، رەنگە هەندێک ناکۆکی لەلایەنی سۆزدارییەوە ماندوتبکات، لایەنی دەرونیت ماندوە و کاریگەری نەرێنی لەسەر تەواوی تەندروستیت هەیە.

دوپشک 23\10 - 21\11
بایەخی زیاتر بە کارەکەت دەدەیت، بۆ ئەوەی کۆتایی بە کێشەکان بهێنیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە پەیوەندیت باش نییە، گرنگە پێداچونەوەیەک بۆ ناکۆکیەکانتان بکەن، ئاگاداری توڕەبونی زۆربە، چونکە کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکانت هەیە.

کەوان 22\11 - 21\12
بەهۆی ماندوبونی زۆری خۆتەوە بۆ کارەکەت، ئەنجامێکی باشت دەبێت، ئێستا چانسی باش هەیە بۆ ئەوەی پەیوەندی سۆزداریت باشتر بکەیت، گرنگە وەرزش و جوڵە جەستەییەکانت فەرامۆش نەکەیت.

گیسک 22\12 - 19\1
توانایەکی باش هەیە بۆ ئەوەی بگەیت بە خواست و ئامانجەکانت، زۆر گرنگیدان بە کار کاریگەری نەرێنی لەسەر سۆزداریت دەبێت، ئەم ماوەیە پێویست بە پشودان هەیە بۆ ئەوەی لەروی دەرونیەوە هەست بە ئارامی بکەیت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
بێگومان بەرهەمی کارەکانت باشتر دەبن، ئەگەر ماندوبیت کەمێک زیاتر، لەلایەنی سۆزداریتەوە بارودۆخەکە گونجاوە و هەست بە ئارامی دەکەیت، بەڵام هاوکاری خۆشەویستەکەت بکە، تەندروستیت فەرامۆش مەکە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
بەهرە و توانایەکی باش هەیە هەروەها وزەیەکی زۆرترت هەیە، بەڵام هەوڵبدە بەشداری خولەکانی فێربون بکەیت، ئاگاداری لایەنی سۆزداریت بەو ڕێگامەدە کێشەکان متمانە لەناوبەرن، تەندروستیت باش دەبێت، بەڵام لە دڵەڕاوکێ بەدوربە.

 

ئه‌م بابه‌ته 45999 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP