لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف-

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 19ی تەمموز لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
شێوازی کارکردن و رێکخستنی، هۆکارێکە بۆ راکێشانی سەرنجی بەرپرسەکانت، باشترە لەخۆتەوە بەرگری لە کەسێک نەکەیت کە بەباشی نایناسیت، بایەخ بە تەندروستیت بدە و هەندێک کات پشکنین ئەنجامبدە.

گا 20\4 - 20\5
سود لەو کەسانە وەربگرە کە بێزارت دەکەن، هەرگیز بایەخیان هێندە پێمەدە، چونکە توانایەکی باش هەیە، پەیوەندی سۆزداریت ناجێگیرە و گۆڕانکاری رودەدات، ئەو ساتانەی کە کارێکت نییە، بایەخ بە میوزیک و گۆرانی ئارامبەخش بدە.

دوانە 21\5 - 20\6
ئەم ماوەیە بەباشی ناتوانیت کاربکەیت و سەرنجبدەیت، ئەمەش کاریگەری لەسەر ئەنجام و بەرهەمەکانت هەیە، لایەنی سۆزداری باش نییە و کاری رۆژانە ماندوی کردون، بایەخ بە تەندروستیت بدە بەتایبەتی لەلایەنی دەرونیشەوە، چونکە فەرامۆشکردنی زیانی هەیە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
فەرامۆشکردنی کێشەکانی کارەکەت باش نییە و دەبێت روبەروی ببیتەوە، چونکە پەیوەندی بە داهاتوەوە هەیە، سەرەڕای ئەوەی پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان تۆ و خۆشەویستەکەتدا هەیە، بەڵام ئەم ماوەیە کەمێک هەست بە ساردی سۆزداری دەکەیت، بایەخ بە چالاکیە تەنزئامێزەکان بدە، بۆ ئەوەی دەرونت ئارامبێتەوە.

شێر 23\7 - 22\8
سەرکەوتنی بەردەوامت بەهۆی هاوکاریکردنی هاوپیشەکانتەوەیە، چونکە ئەزموونێکی باشت هەیە، باشترە زیاتر بەرونی بدوێیت لەگەڵ هاوسۆزەکەت دەربارەی ئەو هۆکارانەی بێزارت دەکات، ئاگاداری جۆری خواردنەکانت بە، چونکە کاریگەری لەسەر تەندروستیت هەیە.

فەریک 23\8 - 22\9
روبەروی کۆمەڵێک گرفت دەبیتەوە، بەتایبەت لەلایەن بەرپرسانی کارەکەتەوە، باشترین رێگا بۆ چارەسەری کێشە سۆزدارییەکان، راستگۆییە و گفتوگۆیە لەسەر بنەمایەکی راست، باشترە لە گۆشت خواردن کەمێک دوربکەویتەوە.

تەرازو 23\9 - 22\10
بەخێرایی بڕیاردان کاریگەری نەرێنی هەیە و پێویستە زۆر خۆڕاگربیت، پێش ئەوەی لۆمەی خۆشەویستەکەت بکەیت، پێویستە زۆر لۆژیکی بیربکەیتەوە و دوربیت لە خەیاڵەکان، بۆیە پێویستە لە توڕەیی و بڕیاردانی خێرادوربکەویتەوە

دوپشک 23\10 - 21\11
رەنگە ئەو کێشانەی روبەروی کارەکەت بوەتەوە، پێویستی بە بەکاربردنی توانایەکی زیاتر بێت، بۆ ئەوەی چارەسەری بکەیت، لایەنی سۆزداریت کاریگەری لەسەر بڕیارەکانت هەیە و کەمێک ژیانت ئاڵۆزبووە، ئاگاداری ئەو هۆکارانە بە زیان بە تەندروستیت دەگەیەنێت.

کەوان 22\11 - 21\12
ئەزمونی زیاتر بکە و پەیوەندییەکانت فراوان بکە، لەهەمانکاتدا هاوکاری ئەوانەش بکە کە روبەروی کێشە دەبنەوە لە کارەکەت، لێبوردەیی بەردەوامت بۆ خۆشەویستەکەت راستگۆیی و سۆزی تۆ دەردەخات، بایەخدان بە وەرزش وایکردووە، کەمتر لە تەمەنی راستەقینەت دەربکەویت، 

گیسک 22\12 - 19\1
هەمیشە بەدوای چانسی نوێدا بگەڕێ بۆ ئەوەی بەرەوپێش بچیت، کەسێکی زۆر بەسۆزیت، ئەمەش وایکردوە، بەردەوام راستگۆیانە هەستەکانت دەربکەوێت و توانای شاردنەوەیت نییە، گەشتکردن لەگەڵ هاوڕێ و ئازیزانت دەرونت دەحەوێنێتەوە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
هەرگیز لە شکست مەترسە، هەوڵبدە فێربە و هەنگاو بەرەو داهاتو بنێ، ئەگەر سەرسامی بە کەسێک، بە خێرایی بڕیارمەدە، بەڵکو زیاتر ئاشنای بە، هەست بە ئارامی دەکەیت، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر ژیانی تایبەتیت هەیە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
پەستانێکی زۆرت لەسەرە، باشترە خۆڕاگربیت، بۆ ئەوەی پێگەکەت لەدەستنەدەیت، لەدوای ناکۆکیەکی زۆر لەگەڵ هاوسۆزەکەت، باشترە بیربکەیتەوە بە ئارامی و چارەسەرێکی گونجاو بدۆزیتەوە، تەندروستیت جێگیرە، رەنگە هەندێک ئازارت هەبێت، بەڵام کاتییە.

ئه‌م بابه‌ته 32007 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP