کورتە فیلمی "لێت دەگەڕێم بڕۆیت" نمایشکرا

خەندان لایف-

کورتە فیلمی "لێت دەگەڕێم برۆیت" "I let you go" لە سینەمای "ڤیو" لە باکوری شاری لەندەن بۆ یەکەمینجار نمایشکرا.

کورتە فیلمی "لێت دەگەڕێم بڕۆیت" لە دەرهێنانی "سۆران سۆرانی"یە، هەردو ئەکتەر "ژیان مۆبیرگ، بۆکان سەروەر" رۆڵی سەرەکی لە فیلمەکەدا دەبینن و 13ی ئەم مانگە لە باکوری شاری لەندەن نمایشکرا. 

چیرۆکی فیلمەکە باس لە خانمێكی په‌یكه‌ر تاش دەکات له‌ كاتی دروستكردنی په‌یكه‌رێك بۆ هاوسه‌ره‌ كۆچكردوه‌كه‌ی، له‌ خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌ی سات و كاته‌ خۆش و ناخۆشه‌كانی پێكه‌وه‌ بونی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ژ‌یت، هه‌تا ڕۆژێك دێت تێ ده‌گات كه‌ ئه‌و لێره‌ نیه‌، خۆی راده‌ستی راستی ژیان ده‌كات و رازی ده‌بێت به‌ كۆچكردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی.

ئه‌م بابه‌ته 4277 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP