پێنج نیشانە دەری دەخات کە پەیوەندیەکەت بە هاوسەرگیری کۆتایی نایەت


خەندان لایف-

بێگومان کاتێک تۆ لە پەیوەندیەکەت ئاسودە دەبیت کە پەیوەندیەکەت بۆ هەمیشە درێژە بکێشێت نەک تەنها بۆ ماوەیەکی کاتی پێکەوە بمێننەوە، گۆڤاری Femina ئەو نیشانانەی بڵاوکردۆتەوە کە دەیسەلمێنێت خۆشەویستەکەت تەنها بۆ کات بەسەربردن لەگەڵتدایە نەک بە مەبەستی هاوسەرگیری.

یەکەم: لە هەمو شتێکدا پێکەوە نین، ئەو کەسانەی بە مەبەستی هاوسەرگیری پێکەوەن هەمو شتێکیان پێکەوە ئەنجام دەدەن و پێکەوە گفتوگۆ لەسەر هەر شتێک دەکەن کە دێتە ڕێیان.

دوەم: رای یەکتر وەرناگرن لە کاتی بڕیارە گەورەکاندا، شتەکانتان بە سەربەخۆیی ئەنجام دەدەن.

سێیەم: دەربارەی داهاتو هیچ شتێکت پێ ناڵێت، پلانی نیە بۆ داهاتوی هەردوکتان.

چوارەم: ئەو کاتانەی خێزانەکانتان لە دژی ئەو هاوسەرگیریەن، چونکە خێزان رۆڵێکی گەورەی هەیە لە بڕیارەکانی هەر یەک لە ئێوە، بۆیە رازی نەبونی خێزانەکانتان ئەگەری زۆری هەیە کە پەیوەندیەکەتان بەردەوام نەبێت بۆ هەمیشە.

پێنجەم: ئەو کاتەی لەگەڵی هەست بە ئاسودەیی و ئارامی ناکەیت، مانای ئەوەیە کە گرنگی تەواوت پێ نادات تۆی بۆ داهاتوی خۆی ناوێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 12220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP