سودەکانی ھێل بۆ تەندروستی


خەندان لایف-

هێل یه‌كێكه‌ له‌و خواردنانه‌ى كه‌ بۆنێكى خۆشى هه‌یه‌ ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى تام و چێژێكى تایبه‌تى هه‌یه‌ و سودێكى زۆر گرنگى هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستى مرۆڤ و به‌شێك له‌ ئه‌ندامه‌كانى جه‌سته، ماڵپەری Healthline سودە تەندروستیەکانی هێلی بڵاوکردۆتەوە.‌

یەکەم: لەش ڕزگاردەکات لەماددە ژەھراوییەکان، بەوەی زۆر یارمەتی میزکردنەوە دەدات و بەوەیش گورچیلە و میزەڕۆ پاک دەکاتەوە.

دوەم: بۆنی ناخۆشی دەم لەناو دەبات و چارەسەری برینی ناو دەم دەکات.

سێیەم: چارەسەری نەخۆشی ئەنفلۆزا و نەخۆشی سەرمابون دەکات، ھەوکردنی گەرو و دەم لەناودەبات.

چوارەم: کرداری ھەرس خێرا دەکات، لەبەرامبەردا چەوری لەش دەتوێنێتەوە.

پێنجەم: بەرگری لەش چالاک دەکات، بەمەش لەش لەنەخۆشییە مەترسیدارەکانی وەکو شێرپەنجە دەپارێزێت.

شەشەم: چارەسەری پاڵپەستۆی بەرزی خوێن دەکات.

حەوتەم: رێگری لەخێرا دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری دەکات.

هەشتەم: پارێزگاری لەتەندروستی پێست دەکات، ڕزگاری دەکات لە ھەوکردن و پیسی، جوانی و گەشاوەیی پێ دەبەخشێت.

نۆیەم: باڵانسی شەکری خوێن دەکات.

 

ئه‌م بابه‌ته 12715 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP