میوەیەک بۆ چارەسەری پێستی وشک

خەندان لایف-

هەندێک کەس جۆری پێستی وشکە و زۆر جار ماددەی کیمیایی بەکارده‌هێنێت بۆ شێدارکردنەوە، لەکاتێکدا دەتوانرێت بە میوە ئەم کارە بکرێت، باشترە بۆ شێدار کردنەوەی پێستی وشک سود لە چارەسەرە سروشتییەکان وەر بگیرێت، لێرەدا میوەیەکتان پێدەناسێنین کە دەتوانن بەکاری بهێنن بۆ دروستکردنی گیراوەیەک بۆ پێستتان.

مۆز
ئەم میوەیە تایبەتمەندی شێدارکەرەوەی هەیە بۆ ئەو کەسانەی پێستیان وشکە، مۆز شێداری پێست دەپارێزێت و ئاوی پێویستی پێدەگەیەنێت.
مۆزێک پاک بکە و بیکەرە دەفرێکەوە، دواتر چەند دڵۆپێک هەنگوین و دو کەوچکی چێشت ماستی تێبکە، ئەمانە پێکەوە بە جوانی تێکەڵ بکە تا دەبێتە هەویرێکی ئامادە، دەتوانیت ئەم گیراوەیە لە مل و ڕوخسارت بدەیت دوای 15 بۆ 20 خولەک بیشۆیت، لەکاتی بەکارهێنانی ئەم گیراوەیەدا بەهیچ شێوەیەک بۆ دەوری چاوەکانت بەکاری مەهێنە.

ئه‌م بابه‌ته 9465 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP