شێوازی ئاماده‌كردنى شیرینی دۆنات

خەندان لایف-

پێداویستیەکان:
دو کوپ و نیو ئارد.
سێ کەوچکی گەورە شەکر.
60 گرام کەرە.
3\4 کۆپ شیر (نەگەرم و نە سارد با شلەتێن بێت).
کەوچک و نیوێک خومرە.
کەوچکێکی گەورە بەیکینگ پاودەر.
کەوچکێک ڤانێلا.
کەمێک خوێ.
یەک هێلکە.
زەیتی ڕوەکی بۆ سورکردنەوەی دۆناتەکە.

شێوازی ئامادەکردن:

- هەمو کەرەستەکانی سەرەوە (ئارد، شەکر، کەرە، شیر، خومرە، بەیکینگ پاودەر، ڤانێلا، خوێ، هێلکە) لە دەفرێکی قوڵدا تێکەڵدەکەین بۆ ماوەی 10 چرکە تا هەویرەکە دروست ببێت.
- هەویرەکە لە شوێنێکی کەمێک گەرم دادەنێین بۆ ماوەی كاتژمێرێک.
- لەسەر تەختاییەک هەویرەکە پاندەکەینەوە و بە کەرەستەی تایبەت هەویرەکە دەبڕین بە شێوەی بازنەیی ئەستوور، و دوبارە دایدەنێین بۆ ماوەی نیو کاتژمێر، کە زۆر گرنگە بۆ دروست بوونی دۆناتەکە.
- پارچەبڕاوەکان لەناو زەیتەکەدا سوردەکەینەوە تا ڕەنگیان ئاڵتوونی دەبێت.
- دەتوانرێت بە کرێم یاخود بە سۆسی شوکۆلاتە بڕازێنرێتەوە و پێشکەش بکرێت.

ئه‌م بابه‌ته 6098 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP