چۆن هاوڕێیەکی باش هەڵبژێرم

خەندان لایف- ئەحمەد غازی طاهر

لە ژیانی هەموماندا کەسێک هەیە کە پێی دەلێین هاورێ و بە کەسێکی خۆشەویستی خۆمان دای دەنێین و باوەڕو متمانەی تەواو مان پێی هەیە، پرسیار لێرەدا ئەوەیە کە ئەم کەسە بە چ پێوەرێک دەیکەم بە هاورێم و بە خێزانەکەم دەیناسێنم و چۆن هەلیدەبژێرم، چۆن مامەڵە لەگەڵی بکەم چۆن بزانم کەسێکە بۆ کارێک یان مەبەستێکی تایبەتی خۆی  لەگەڵم نیە.

یەکەم: هاوڕێ دەبێت کەسێک بێت کە دێتە ژیانتەوە و هاوبەشی خۆشی و ناخۆشیتە، بیروراتان دەگۆرنەوە و تا ڕادەیێک لە بیروڕا هاوبەشن.

دوەم: هاوڕێ بە واتای دو کەس یەک رێگا دەگرنەبەر هەتا کۆتایی و دەتوانرێت لە دو کەس زیاتربێت.

سێیەم: ئەرکی هاورێ بەرامبەر هاورێ دەبێت لەکاتی ناخۆشی هاورێکەی لە نزیکی بێت و هاوبەشی خەم و کێشەکەی بێت و بە هاوبەشی لە کێشەکە دەربازبن.

چوارەم: نابێت بەهیچ شێوەیێک هاورێیەتی بە پارە بکردرێت و نابێت پێوانەی هاورێیەتی  بە پارە بکەن.

پێنجەم: هاورێ نابێت لەسەر بنەمای روخسار و جوانی هەڵبژێردرێت، ئەو جۆرە هاورێیەتیانە کاتین و بەردەوام نابن.

شەشەم: دەبێت کەسێک بێت کە متمانەی تەواوت پێی هەبێت.

حەوتەم: لە کاتی رۆژە خۆش و تایبەتەکان تۆی لە یادە.

 

هەشتەم:  لێبوردەیی گرنگترین خاڵە لە نێوان هاوڕێکان و پەیوەندیتان فراوانتر دەکات، دوربکەوە لەو کەسانەی کە لێبوردە نین.

ئەو هۆکارانەی دەبێتە هۆی نەمانی هاوڕێیەتی:
یەکەم: گومانی خراپ.
دوەم: باسکردنی لە لای خەلکی .
سێیەم:  ئیرەیی بردن بە دەستکەوتەکانی هاورێکەت.
چوارەم: درێژەدان بە گالتەکردن.
پێنجەم: نەمانی متمانە.

ئه‌م بابه‌ته 5374 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP