نەڤید زەردی کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە

خەندان لایف-

"نەڤید زەردی" نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بلاوکردەوە بە ناوی "وەرەوە".

هونەرمەندی گۆرانیبێژ نەڤید زەردی لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بە ناوی "وەرەوە" بڵاوکردەوە، لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر 100 هەزار بینەری تێپەراند.

تێکستی گۆرانیەکە لەلایەن "رەنج سەنگاوی" نوسراوە، ئاوازی گۆرانیەکە لەلایەن نەڤید خۆیەوە دانراوە، کاری دەهێنانیشی لەلایەن "ڤیکتۆر، مەزلومۆتۆ" بۆ ئەنجام دراوە.

نەڤید زەردی لەدایکبووی شاری مەھابادی رۆژھەڵاتی کوردستانە، لەساڵی 2004ەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە،  ماوەی چەند ساڵێکە لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیان بەسەر دەبات.

ئه‌م بابه‌ته 7798 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP