لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف-

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 18ی تەمموز لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

 کاور 21\3 - 19\4
رەنگە هەندێک گرفتی چاوەڕوان نەکراو روبدات، کە کەمێک چارەسەری قورس بێت، کاتێک خەمباردەبیت هەوڵبدە رێگایەک بدۆزیتەوە ئاسودەت بکات، کێشەکان کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی تایبەتیت دروستدەکات و واباشترە پشت بە خۆت ببەستیت و بەهێزبیت.

گا 20\4 - 20\5
هەمو راستی و روداوەکان ئەوە نیشان دەدات کە پڕۆژەکانت لەئێستادا نزیک نییە لە سەرکەوتن و روبەڕوی هەندێک بەربەست و سزا دەبیتەوە و هەوڵبدە هێوربیت، سود لەو چانسانە ببینە کەدێتە پێش و ئەزمونێکی نوێ بکە، بەڵام بەهەمان هەڵەدا مەڕۆ کە پێشتر کردوتە، ئەگەر هەست کرد هەمو کارەکان پێچەوانەی خواستی تۆیە، پێویستە خۆڕاگربیت.

دوانە 21\5 - 20\6
ئەم ماوەیە هەندێ ئاستەنگ دێتەپێش، بەڵام هەوڵبدە بە وریاییەوە چارەسەری بکە و پشت بە خۆت ببەستە، هەرگیز کارێکی زۆر بەیەکەوە مەکە، چونکە لە تواناتدا نابێت و کاریگەری خراپی لەسەر ژیانی تایبەتی و پیشەکەشت دەبێت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئارەزوی گۆڕانکاری دەکەیت سەرەڕای ئەوەی ئەم ماوەیە بۆتۆ قورسە، کات بەکاربهێنە بۆ گەیشتن بە ئامانج و خواستەکانت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵبدە زۆر با ئاگابە و بڕیاڕی قورس مەدە کە لەتوانای تۆدا نەبێت.

شێر 23\7 - 22\8
بەهۆی هەمو ئەو گۆڕانکاریانەی کە ڕویانداوە پێدەچێت ئامانجەکانت لە دەسەڵاتی خۆتدا نەمابێت، بەڵام پێویست بە خەمباری و بێزاری ناکات، زیاتر بیربکەرەوە بەشێوەیەکی باش و جیاواز لە پێشتر، بۆ ئەوەی قەرەبوی هەمو ئەو زیانانە بکەیتەوە کە توشت بوە.

فەریک 23\8 - 22\9
هێز و توانایەکی باش هەیە و بارودۆخەکە جێگیرە، کەسانێکی زۆر داوای هاوکاریت لێدەکەن و هەوڵبدە بەپێی توانا هاوکاری پێشکەش بکە، چونکە دواتر ئەوان دەبنە پشتیوانت، بەڵام هەوڵبدە ئامانج و هیواکانی خۆت لەدەستنەدەیت.

تەرازو 23\9 - 22\10
کەسێکی کۆمەڵایەتیت، بەڵام بایەخ بە دۆست و ئازیزانت نادەیت، ئەمەش زیانی دەبێت و پێویستە هەوڵبدەیت پەیوەندیەکانت چالاکبکەیتەوە، رەنگە ناسینی کەسێکی نوێ ژیانت بگۆڕێت و ئاسودەبیت.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەوەی لەڕابردو رویدا تەواوبو، کاتی ئەوە هاتوە و سەیری داهاتو بکەیت، یەکسانی ڕابگرە لەنێوان هاوڕێکانتدا بۆ ئەوەی سود پێ بگەیەنن، پێویستە گرنگی بە بیرکردنەوەکانی خۆت بدەیت بۆ ئەوەی باشترین رێگا هەڵبژێریت.

کەوان 22\11 - 21\12
متمانەت بەخۆت هەیە، چونکە بارودۆخەکە زۆرباشە، لەهەمانکاتدا بە پەرۆش و چالاکیت بۆ کارەکانت، بەروخسار هێور دەردەکەویت، ئەمەش وایکردوە کەسانی چواردەورت لەگەڵ تۆدا هەست بە ئارامی بکەن و داوای یارمەتی بکەن.

گیسک 22\12 - 19\1
پەرۆشیت هۆکارێکە بۆ سەرکەوتن لەکارەکانت لەگەڵ گروپەکەت، بەهێمنی هەنگاوەکانت بنێ و ڕەفتار ئارام بێت، بیربکەرەوە لەوەی سەرکەوتنی هەموان پێکەوە گرنگە نەک تەنها خودی خۆت، چونکە خۆپەرستی زیان بە پەیوەندیەکانت دەگەیەنێت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
رەنگە لەبەردەم کۆمەڵێک کێشەی زۆردابیت، هەوڵبدە ڕێگاکەت بگۆڕە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو، مەترسە لەداواکردنی هاوکاری، پێویستە لەگەڵ هەموو بارودۆخێکدا ئارام و لەسەرخۆ بیت، پشو وەربگرە و دور بکەوەوەرە لە ئەرک و بەرپرسیاریەتی.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
هەست دەکەیت زۆر ئاسودەیت و متمانەی تەواو بەخۆت هەیە، لە کارەکەتدا دەتوانیت بە بیرۆکەی نوێ هەنگاو بنێیت و ژیانی تایبەتیت بەرەوپێش بەریت، هەوڵبدە چانسی نوێ و باشتر بدۆزەرەوە.

ئه‌م بابه‌ته 46542 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP