چی بەسەر جەستەدا دێت ئەگەر هەنگوین ودارچینی بخۆیت


خەندان لایف-

دارچینی و هەنگوین دو پێکهاتەن کە جگە لەوەی تامێکی خۆشیان هەیە چەند سودێکی سەرسورهێنەریان هەیە بۆ جەستە، تەنانەت چینیە کۆنەکان وەکو دەرمان بە مەبەستی هاوسەنگکردنی پلەی گەرمی جەستە بەکاریان هێناوە، ماڵپەری foodprevent سودەکانی هەر یەک لەم دو پێکهاتەیەی خستۆتە رو کە چی ڕودەدات ئەگەر بیخۆیت.

 هەنگوین:
یەکەم: کاربۆهیدراتی تێدایە کە وزەیەکی خێرا دەدات بە جەستە، ئەو کەسانەی کە وەرزش دەکەن دەتوانن لەبری خواردنەوە وزە بەخشەکان بیخۆن و سودێکی زۆری دەبێت.

دووەم: دژە ئۆکسیدۆنە کە یارمەتی لەناوبردنی خانە زیانبەخشەکانی جەستە دەدات، لە نەخۆشیە درێژخایەنەکانی وەکو شێرپەنجە دەتپارێزێت.

سێیەم: دژە بەکتریا و دژە هەوکردنە، یارمەتی زو چاکبونەوەی کۆکەی توند دەدات هەروەها کۆکەی منداڵ ناهێڵێت لە کاتی نوستندا.

دارچینی:
یەکەم: یارمەتی هاوسەنگی شەکری خوێن دەدات، وزەی جەستە رادەگرێت، دارچینی وەکو هەنگوین ناتوانێت وزە بە جەستە بدات بەڵام یارمەتی مانەوەی وزەی جەستە دەدات بۆ ماوەیەکی زۆر.

دووەم: توێژینەوەیەک لە زانکۆی هۆنگ کۆنگ ئەوەی سەلماندوە کە داچینی بەهەمان شێوەی هەنگوین جەستە لە نەخۆشی دەپارێزێت، هەمان سودی "سیر" بە جەستە دەگەیەنێت.

سێیەم: یارمەتی کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکان دەدات، هەروەها دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی تەنگەنەفەسی، نەخۆشی سیل، هەوکردنی ددانەکان، یارمەتی زوچاکبونەەوەی برینەکانی جەستە دەدات.

چوارەم: دژە بەکتریایە و رێگرە لە توشبون بە کەڕوی پێست.

رۆژانە خواردنی هەنگوین و دارچینی پێکەوە سودێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت، وزەیەکی زۆر دەدات بە جەستە، ژیانێکی تەندروستت پێ دەبەخشێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 11230 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP