سودەکانی نانی جۆ

خەندان لایف-

بەشێکی زۆر لە خەڵکی نانی جۆ دەخۆن لەجیاتی نانی گەنم، هەندێکیان بەهۆی زۆری کێشیانەوە، هەندێکی دیکەش بە هۆکاری دیکەوە، هەروەها خواردنی نانی جۆ بە تەندروستتر دادەنرێت چونکە جۆ پێکهاتەی خۆراکی گرنگی تێدایە، ماڵپەڕی blog.udemy لە بابەتێکیدا سودەکانی خواردنی نانی جۆی خستووەتەڕو بۆ تەندروستی جەستەی مرۆڤ بەهۆی هەبونی بڕێکی زۆر لە پڕۆتین و بەهای خۆراکی بەسود.

یەکەم: رۆڵی هەیە بۆ پتەوكردنی بۆرییەكانی خوێن و بەهێزكردنی ئێسك و جومگەكان، بەهۆی هەبونی بڕێکی باش لە کانزاکانی كالسیۆم، ئاسن، مەگنسیۆم، پۆتاسیۆم، سیلینیۆم.


دووەم: دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A، B1، B2،B6، B12، C، D، E، K. بەمەش سودێکی زۆر دەگەیەنێت بە جەستە.

سێیەم: رۆڵێكی گرنگی هەیە بۆ پاراستن و بەهێزکردنی کۆئەندامی هەرس و سیستمی هەرسکردن.

چوارەم: دڵ لە نەخۆشی دەپارێزێت بەهۆی بەهێزکردنی بۆریەکانی خوێن و نەبونی چەوری لە نانی جۆدا.

پێنجەم: جۆ رۆڵی هەیە لە دابەزاندنی كۆلیسترۆل و جێگیركردنی ئاستی شەكری ناو خوێن.

ئه‌م بابه‌ته 7024 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP