ئەو چەند نهێنیەی جوانی پێست کە دکتۆرکانی پێست پێت ناڵێن

خەندان لایف-

رەنگە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پێستت چەند جارێک سەردانی دکتۆری پێستت کردبێت و چەند چارەسەرێکی کیمیایی بۆ دانابێتیت بۆ گەڕانەوەی جوانی پێست، بەڵام چەند نهێنیەک هەن کە ماڵپەری activefeel بڵاویکردۆتەوە، بە ماوەیەکی کەم بە بێ تێچونی هیچ پارەیەک پێستت بە جوانی دەهێڵێتەوە.

یەکەم: ئەو خواردنەوانە کەم بکەرەوە کە مادەی کافاین لە خۆدەگرێت، لەبری ئەوە ئاو بە رێژەیەکی زۆرتر بخۆرەوە.

دووەم: پشو وەربگرەو ئارام بە، هەبونی قەلەقی سترێس کاریگەری بەرچاوی لەسەر پێست هەیە بەتایبەت دەبێتە هۆی دروستبونی زیپکە، ئەگزیما، چرچی روخسار.

سێیەم: وەرزش ئەنجام بدە، بەهیچ شێوەیەک لەکاتی وەرزش کردن ماکیاژ بۆ روخسارت مەکە.

چوارەم: خۆر زیان بە پێست دەگەیەنێت، دەبێتە هۆی زو پیربونی روخسارو مەترسی شێرپەنجە زیاد دەکات، بۆیە لە کاتی چونە دەرەوە کرێمی دژە خۆر بەکاربهێنە.

پێنجەم: بێگومان ئەو خۆراکەی کە دەیخۆیت کاریگەری هەیە لەسەر جوانی پێست، وەکو شوتی، ترێ، شاتو، توترک، گوڵەبەرۆژە، گێزەر، چای سەوز، جگە لەوەی جوانی پێست دەپارێزن مەترسی توشبون بە شێرپەنجەی پێست کەم دەکەنەوە.

شەشەم: گرنگی بە پاکوخاوێنی ماکیاژەکانت بدە، بەتایبەتی ئەو فلچانەی بەکاریدەهێنیت، چونکە دەبنە هۆی کۆکردنەوە بەکتریا، پێویستە هەفتەی جارێک بشۆرێن.
 
حەوتەم: کرێمی شێدارکەرەوەی پێست بەکاربهێنە بەتایبەت پێش نوستن کە دەبێتە هۆی گەشەکردنی خانەکانی پێست، پێسن نەرم دەکات.

هەشتەم: کەم خەوی بە یەکێک لە هۆکارەسەرکیەکانی زو پیربونی پێست دادەنرێت، چرچی روخسار، و شلی پێت بەهۆی کەم خەویەوە دروست دەبن، هەوڵ بدە رۆژانە برێکی باش بخەویت.

 

ئه‌م بابه‌ته 30172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP