سەفین بەرزنجی نوێترین کلیپی لەگەڵ شێنێ هۆشیار بڵاوکردەوە


خەندان لایف-

"سەفین بەرزنجی" نوێترین ڤیدیۆ کلیپی لەگەڵ خانمە مۆدێل "شێنێ هۆشیار" بڵاوکردەوە.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ "سەفین بەرزنجی" نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بڵاوکردەوە بە ناوی "یارەکەم"، خانمە مۆدێلی ناسراو "شێنێ هۆشیار" لە کلیپەکەیدا بەشدارە، تێکستی گۆرانیەکە لەلایەن "ئاراس گەبەیی" نوسراوە، ئاوازی گۆرانیەکە لەلایەن سەفین خۆیەوە دانراوە.

سەفین بەرزنجی یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی کورد، زیاتر بە ستایلە هێمن و خاوەکەی ناسراوە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، تا ئێستا ئاوازی بۆ چەندین گۆرانیبێژ داناوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 9091 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP