لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف-

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 17ی تەمموز لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
بەکاربردنی تواناکانت و هەوڵدانێکی باش وادەکات گۆڕانکاری روبدات لە کارەکانت، ئارەزودەکەیت زیاتر لە دۆست و ئازیزانت نزیکبیتەوە و پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکان پەرەپێبدەیت، بایەخ بە تەندروستیت بدە، بەتایبەت لە هەڵبژاردنی خواردندا.

گا 20\4 - 20\5
بە قۆناغێکی گونجاودا تێپەڕدەبیت و ئەم ماوەیە هیچ کێشەیەک نییە، دەتوانیت کەشێکی خێزانی خۆش تەرخانبکەیت و هەموان کۆبکەیتەوە، واز لە خواردن بهێنە لەکاتی سەیرکردنی تەلەفیزیۆن و ئامێرە تەکنەلۆژیاکان.

دوانە 21\5 - 20\6
رێککەوتن و تێگەیشتن لەنێوان هاوپیشەکانت، هەنگاوێکی باشە بۆ ئەوەی وەک گروپێک کاربکەیت، رەنگە هەندێک گرفتی خێزانی سەرقاڵبکات، لەدوای ماندبونی زۆر باشترە بایەخ بە خەوێکی باش بدەیت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
هەموو کارێک دەکەیت لەپێناو کۆتایهێنانی کێشەکانت و هەنگاونانی زیاتر و بەرەوپێشچون، لایەنی سۆزدایت جێگیرە، بەڵام ئەمە مانای ئەوەنییە پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت زۆرباش بێت، گرنگە رۆژانە بایەخ بە خواردنەوەی ئاو بدەیت.

شێر 23\7 - 22\8
روداوەکان پێچەوانەی پێشبینیەکانتە، بەڵام گرنگە بایەخ بە کارەکەت بدەیت، لایەنی دەرون و میزاجی کاریگەری سەرەکی لەسەر پەیوەندی سۆزداری هەیە، هەربۆیە پێویستە ئاگاداری رەفتارەکانت بیت، ئەگەر یەکێک لە هاوڕێکانت ناساغە گرنگە بایەخی پێبدەیت.

فەریک 23\8 - 22\9
کێبڕکێ هەیە لە کارەکەت و لەروی ماددیەوە باش دەبیت، لایەنی سۆزداریت جێگیرە و هەوڵبدە هەمیشە گفتوگۆ بە ئارامی بکە، ئاگاداری تەندروستیت بە.

تەرازو 23\9 - 22\10
رێکخستن و بەڕێوەبردنی کارەکانت بەشێوەیەکی باش یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بەرەوپێش بچیت، لە قۆناغی داهاتودا رەنگە هەندێک کێشە لەنێوان خۆت و خۆشەویستەکەت روبدات، راهێنانی وەرزشی بکە لەپێناو تەندروستیەکی باشتر.

دوپشک 23\10 - 21\11
هەمیشە هەوڵبدە بەدوای زانیاری نوێدا بگەڕێ بۆ ئەوەی بەرەوپێش بچیت، بەڵام ئاگاداری کارە تەقلیدیەکان بە، رەنگە هەست بە بێزاری بکەیت لەلایەنی سۆزدارییەوە، بەهۆی رۆتینی رۆژانەوە، گرنگە ژەمە خۆراکیەکانت رێکبخەیتەوە.

کەوان 22\11 - 21\12
هەست بە ئارامی دەکەیت و پەیوەندیت لەگەڵ هاوپیشەکانت گونجاو دەبێت، سەرەرای بونی پەستانێکی زۆر، رابردو لەیادبکە و لاپەرەیەکی نوێ لەلایەنی سۆزدارییەوە هەڵبدەرەوە، گرنگە خواردنی تەندروست بخۆیت، دوربکەوەرەوە لە خواردنە خێراکان.

گیسک 22\12 - 19\1
پێش ئەنجامدانی پرۆژەیەکی نوێ هەوڵبدە روبەروی کێشەکان ببەرەوە و چارەسەری بکە، کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی پەیوەندی سۆزداریت دروستبکەیت و راستگۆیانە بدوێیت، رەنگە لە رۆژانی داهاتو زۆر ماندوبیت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
پەیوەندیت لەگەڵ هاوپیشەکانت باش دەبێت و بەرپرسەکانت زیاتر رازیدەبن لە کارەکانت، بە هەوڵ و تواناکانی خۆت لایەنی سۆزداریت باشتر دەبێت و هەست بە ئاسودەیی دەکەیت، ئارەزووی خواردنت زیاددەبێت، ئەمەش کاریگەری لەسەر کێش هەیە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
هەوڵبدە ئەرکەکانت بۆ رۆژێکی دیکە دوامەخە، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئاسودە دەبیت و چاوەڕوانی داهاتوویەکی خۆش بکە. تەندروستیت باش دەبێت سەرەڕای ماندوبونی زۆر.

 

ئه‌م بابه‌ته 57614 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP