بەم ئاوێتانە نینۆکەکانت لە شکان بپارێزە


خەندان لایف-

شکاندنی نینۆکەکان بەهۆی لاوازی نەرمی نینۆکەکانەوە رودەدات، زۆرجار دەبێتە مایەی بێزاری خانمان، ماڵپەری brightside باشترین ئاوێنەی بڵاوکردۆتەوە کە خانمان دەتوانن سودی لێ ببینن بۆ ئەوەی نینۆکیان لە شکان بیپارێزن.

یەکەم: سرکەی سێو، یارمەتی بەهێزبونی نینۆکەکان و نەرم بونی لێواری نینۆکەکان دەدات.
یەک کەوچک سرکەی سێو
یەک پەرداخ ئاوی گەرم
هەردوکیان تێکەڵ بکە و بۆ چەند خولەکێک بیدە لە نینۆکت و دواتر بیشۆ، رۆژانە دوبارەی بکەرەوە بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باشی هەبێت.

دووەم: زەردێنەی هێلکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی و ترشە چەوری کە کاریگەری گەورەی هەیە لەسەر لاوازی نینۆکەکان و دەبێتە هۆی بەهێزبونی نینۆک.
یەک زەردێنەی هێلکە
نیو کەوچک هەنگوینی گەرم
هەردو پێکهاتەکە تێکەڵ بکە و بیدە لە نینۆک و لێواری نینۆکەکان، بۆ ماوەی 15 خولەک و دواتر بیشۆ.

ئه‌م بابه‌ته 4829 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP