پیاوان چیان لە خانمان دەوێت

خەندان لایف-

رەنگە ئەو پرسیارەت لا دروست بوبێت کە پیاوان چیان لە خانمان دەوێت و دەیانەوێت خانمان چۆن بن، ماڵپەری Fustany ئەو شتانەی بڵاوکردۆتەوە کە پیاوان ئارەزو دەکەن لە خانمەکانیان بیبینن.

یەکەم: ئاسودەیی
پیاوان ئارەزو دەکەن ئەو خانمەی دەبێت بە هاوسەریان ژیانێکی ئارام، ئاسودە، کاتی خۆشی پی ببەخشێت.

دووەم: گرنگیدان بە خۆت
دەیانەوێت خانمەکانیان بە شێوازێکی جوان و نوێ ببینن، ستایلەکانیان بگۆڕن و گرنگی بە خۆیان بدەن.

سێیەم: سەربەخۆ بون
دەیانەوێت خانمان کەسێکی بوێر و سەربەست بن لە بڕیارەکانیان، پشت بەخۆیان ببەستن.

چوارەم: گرنگی پێ بدات
ئارەزوی ئەوە دەکەن کە لەلایەن بەرامبەرەکەیانەوە گرنگیان پێ بدرێت لەروی جلوبەرگ و شێوازی دەرکەوتنیانەوە، ئەمەش وایان لێ دەکات هەست بە باشتر بون بکەن.

پێنجەم: پرسی پێ بکات
بێگومان پێویست ناکات بۆ هەمو هەنگاوێکت پرس بکەیت بەڵام لەکاتی بڕیارە گرنگەکان دەیانەوێت پرسیان پێ بکرێت و رایان وەربگیرێت.

شەشەم: باوەڕیان بە خۆیان هەبێت
پیاوان زیاتر ئەو خانمانەیان بەلاوە سەرنجراکێشترە کە باوەڕ و متمانەیان بە خۆیان و تواناکانیان هەیە.

 

ئه‌م بابه‌ته 15093 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP