دینا لەسەر گۆرانیە هندیەکەی هاتە دەنگ


خەندان لایف-

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ "دینا" رونکردنەوە دەدات دوای ئەوەی گۆرانیەکی بە زمانی هندی بڵاوکردەوە توشی رەخنەی بەشێک لە هەوادارەکانی بۆوە و دەوترا گۆرانیەکە کفری تێدایە.

دینا رونکردنەوە دەدات و دەڵێت "ئەم فیلمە باس لە خێزانێکی هیندۆنیسی دەکات، لە وڵاتی هند زیاتر لە هەزاران پەرستراو هەیە، بۆیە کە وەرگێردراوە بۆ زمانی عەرەبی نوسراوە (اری فیک ملاكی) واتا (وەک فریشتەی) منیش لە زمانی عەرەبیەوە وەرم گرتوە"

وە دەشڵێت "وڵاتی سعودیە خۆی سەرپەرشتی فیلمەکانی MBC دەکات و لیژنەی شەرعیان هەیە، من بۆ وڵاتی خۆم وەرگێرانەکەم لە فیلتەرێکی کوردانەتر داوە بە شێوەیەک لەگەڵ کۆمەڵگاکەم بگونجێت"

دینا ئاماژەی بەوەش کرد "منیش وەکو ئێوە خودا دەپەرستم و موسوڵمانم، بێ هیچ بەڵگەیەک خەڵکی مەکەن بە کافر، بۆیە جوان لە مەبەستەکە تێبگەن پاشان رەخنەکانتان دەخەمە سەر سەرم".

 

ئه‌م بابه‌ته 29580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP